“ئاگاداری بەرزبوونەوەی نرخی سەوزە و میوەین، ئەویش لە پێناو سودی جوتیاران”

بازاری سەوزە و میوە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی سەوزە و میوە لە عەلوەكانی هەرێمی كوردستان بەرز بوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، لایەنە پەیوەندیدارەكان هۆكاری ئەم بەرز بوونەوەیان بۆ باج خستنە هاوردەی بەروبومی دەرەكی دەگێڕنەوە لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵەوە، لە بەرامبەریشدا وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ لە SNNەوە ڕوونكردنەوەی پێویست دەدات.
حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئەو بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە ئاگاداری بەرز بوونەوەی نرخی سەوزەو میوە بە تایبەت بەرهەمی خەیار و تەماتەین، بەڵام ئێمە لە پێناو ساغ بوونەوەی بەرهەمی ناوخۆیی و لە سودی جوتیارانی خۆمان بۆ ئەوەی وەك ساڵانی ڕابردوو ڕووبەڕووی زیان نەبنەوە باجمان لەسەر هاوردەكردنی بەرووبومی دەرەكی داناوە، بەڵام ئەگەر بزانین بەروبوومی ناوخۆیی بەرەو كەمبوونەوە دەچێت و بەشی پێداویستی ناوخۆیی ناكات ئێمەش پێداچوونەوە بە بڕیارەكەماندا دەكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی بەدواداچوونەكانمان لە ئێستادا خەریكە وەجبەی یەكەمی بەرهەمی تەماتەی ناوخۆیی سنووری پێنجوێن و مێرگەسور و چەند ناوچەیەكی دیكەی هەولێر بخرێتە بازاڕەوە هاوكات بەرهەمی ناوخۆیی خەیاری خانووە پلاستیكییەكانیش پێگەیشتووە ئەمە وادەكات كە نرخی ئەو بەرهەمانە ڕوو لە دابەزین بكات و ئێمەش بە وردی چاودێری بازاڕ دەكەین.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر بزانین بەرهەمی ناوخۆیی بەشی پێداویستی ڕۆژانەی هاووڵاتیان ناكات ئەوا بەدڵنیایی ناهێڵین لەوە زیاتر نرخی سەوزەو میوە بەرز بێتەوە ئەو بڕیارانەی كە بۆ هاوردەی بەروبوومی دەرەكی دەرمانكردوون پیداچوونەوەیان پێدا دەكەین بەڵام بەمەرجێك هاوسەنگی بپارێزین لە نێوان جوتیارانی خۆمان و هاووڵاتیان كە هیچ لایەكیان زەرەر مەند نەبن.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كشتوكاڵ لە كاتێكدایە كە ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی كیلۆیەك تەماتە و خەیار لە علوەكان بە زیاد لە هەزار دینار دەفرۆشرێت و تا دەگاتە دەستی هاووڵاتیان نزیك دەبێتەوە لە هەزار و 500 تا هەزار و 750 دینار.
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









