دوو كۆمپانیای ناوخۆیی ئاردی سفر بەرهەم دەهێنن و نرخی ئاردیش دادەبەزێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەشێك لە نانەواخانەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر نرخی نانیان لە هەشت نانەوە كرد بە شەش نان، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات دوو كۆمپانیای ناوخۆیی گەنمی بازرگانی لە دەرەوە دەهێنن و بەمنزیكانە دەست دەكەن بە بەرهەمهێنانی ئاردی سفر، نرخی ئاردیش هەرزان دەبێت.
سۆران عەبدولغەفوور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: ڕاستە لە ئێستادا نرخی ئارد و و سوتەمەنی و چەند پێداویستییەكی دیكەی نانەواخانەكان بەرزبووەتەوە ئەمە وایكردووە كە نانەواکانیش بریاری گرانكردنی نرخی نان بدەن، بەڵام هێشتا بەشێكی زۆری نانەواخانەكان نانیان گران نەكردووە، ئەوانەشی گرانیان كردووە پسوولەی سەرپێچییان بۆ كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بۆ چارەسەركردنی كێشەی گرانی ئاردی سفر كە لە وڵاتی توركیاوە هاوردە دەكرێت، لە ئێستادا دوو كۆمپانیای ناوخۆی كە یەكێكیان لە سلێمانی و ئەویدیكەشیان لە هەولێرە گەنمی بازرگانی لە دەرەوە هاوردە دەكەن و لە ماوەیەكی نزیكدا دەستدەكەن بە بەرهەمهێنانی ئاردی سفر، هاوكات ئەو بڕە ئاردەشی كە پێشتر بەرهەمیان هێناوە بخەنە بازاڕەوە بە دڵنیایی كاریگەریی باشی دەبێت بۆ سەر دابەزاندنی نرخی ئارد و نانەواخانەكانیش دەتوانن وەك پێشتر بەردەوام بن.
وتەكانی بەڕێوەبەری چاودیری بازرگانی سلێمانی لە كاتێكدایە كە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئارد و سوتەمەنی بووەتە هۆی ئەوەی نانەواخانەكانیش نەتوانن وەك ڕابردوو هەشت نان بدەن بە هەزار، بۆیە ئەمڕۆ بەشێك لە نانەواخانەكان بڕیاریاندا كە شەش نان بە هەزار دینار بفرۆشن بە هاووڵاتیان.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









