لەبارەی ڕێگەدان بە بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان بە سێ مەرج، ڕوونكردنەوە دەدرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە زۆرێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن وابڵاوكرایەوە كە گوایە وەزارەتی ناوخۆ ڕێگە دەدات بە بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان بە مەرجێك جام رەش نەبن و چەكیان تێدا نەبێت و كێشەی خاوەندارییان نەبێت، بەڵام بەرپرسانی هاتووچۆ ئەمە ڕەتدەكەنەوە جەخت لەوەدەكەنەوە كە تا ئێستا هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیە نەدراوە و هاتووچۆی ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانە ڕێگەپێنەدراوە.
عەمید حەسەن عەبدوڵا، بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان و هەندێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن بڵاوبووەتەوە كە گوایە وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدەركردووە لەبارەی بەكار هێنانی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكانەوە دوورە لەڕاستییەوە، چونكە تا ئێستا هیچ بڕیارێك سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاو خوار مۆدێلەكان نەدراوەو مامەڵەكردن لەگەڵیان پێشتر چۆن بوە ئێستاش بەهەمان شێوەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی بڵاوكراوەتەوە كە گوایە بە سێ مەرج كە بریتین لەوەی ( جام ڕەش نەبن و چەكیان تێدا نەبێت و كێشەی یاسایی و خاوەندارییان نەبێت) دەتواندرێت بەكار بهێندرێن هیچ بڕیارێكی لەوشێوەیە لە ئارادا نیە و كۆتا بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانە ئەوەیە كە تەنها داواكراوە سەرژمێری بكرێن و كۆدێكی تایبەتیان پێبدریت دوای ئەوە هیچ بڕیارێك دەرنەچووە.
بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە لەكاتێكدایە كە ماوەی مانگێكە بەفەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا دەرچووە و لە زۆربەی شارو شارۆچكەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی بڕیارەكە تا ئێستاش بەردەوامی هەیە و ڕۆژانە مەفرەزەی گەڕۆك بۆ ئەومەبەستە دەردەكرێن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









