نوێترین زانیاری لەبارەی گەیشتنی 200 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێم

0
2454

SNN-عەلی حەمە سەعید

هەرچەندە بەراورد بە مانگی ڕابردوو ناردنی بڕی 200 ملیار دینار وەك سولفە لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان چەند ڕۆژێك دواكەوتووە بەڵام بەرپرسانی وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەكان جەخت لە ناردنی ئەو بڕە پارەیە دەكەن لەم هەفتەیەدا و دابەشكدنی مووچەش لەوادەی خۆیدا و بە بێ‌ لێبڕین دابەشدەكرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتە ڕوو، سەرجەم ڕێكارەكانی ناردنی بڕی 200 ملیار دینار لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان بە كۆتا گەیشتوون تەنها ئەوە ماوە وەزیری دارایی واژوو لەسەر ئەوە بكات ئەو بڕە پارە بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم، هاوكات بەهۆی ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پشووی عاشورا لە عێراق هەبووە كاریگەری هەبووە لەسەر نەناردنی ئەو پارەیە بۆ هەرێم.

ئاماژەی بەوەشكرد، زیاد لە هەفتەیەك دەبێت ئەنجومەنی وەزیران نوسراوی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە بۆ ناردنی ئەو پارەیە بۆ هەرێم، بۆیە بە دڵنیاییەوە لە سبەیەوە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە بۆ هەرێم یەكلا دەبێتەوە و دەخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشكردەوە، بەدەر لە ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە داهاتی كۆكراوەی وەزارەتی دارایی لە فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆیی بە بەراورد بە مانگەكانی پێشوو زۆر زیادیكردووە بەجۆرێك نزیك بووینەتەوە لەوەی كە ئەگەر ئەو 200 ملیارەش نەگات بتوانێن بە بێ‌ لێبڕین مووچە دابەشبكەین، چونكە ئەو داهاتەی ئێستە لەبەر دەستدایە هی مانگی ڕابردووە كە نرخی نەوت لەبەرزترین ئاستیدا بوو بۆ فرۆشتن.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this