“مووچەی بندیوار و خانەنشینی نایاسایی ببڕدرێت، دەتواندرێت 20 هەزار وانەبێژ دابمەزرێنرێت”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە و فێركردن لە پەرلەمانی كوردستان رايگەياند: “تا ئێستا بڕگەگرنگەكانی یاسای چاكسازی جێبەجێنەكراون كە پەیوەندیان بە نەهێشتنی گەندەڵی و گەڕانەوەی داهات بۆ خەزێنەی حكومەت هەیە، بەجۆرێك ئەگەر تەنها مووچەی بندیوار و خانە نشینی نایاسایی ببڕدرێت دەتواندرێت لە جێگەیان 20 هەزار مامۆستای وانەبێژ دابمەزرێندرێت”.
هلز ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و فێركردن لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمەی پەرلەمانتاران و هاووڵاتیانیش هیوایەكی زۆرمان لەسەر جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی هەڵچنیبوو، بەوەی كە لە ماوەیەكی نزیكدا جێبەجێبكرێت و ئەو كەسانەی كە بەنایاسایی مووچە وەردەگرن مووچەكانیان ببڕدرێت، بەڵام جگە لەوەی چەند كارێكی ڕۆتینی لە یاسایی چاكسازی جێبەجێكراوە شتیێكی ئەوتۆمان نەبینی كە جێگەی دڵخۆشی و دەستخۆشی بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: “بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی كە لەبارەی یاسای چاكسازی ئارستەی پەرلەمان كراون ئەوە خراوەتەڕوو كە نزیكەی 200 هەزار بندیوار و دوو مووچە و سێ مووچە و خانەنشینی نایاسایی مانگانە بە نایاسایی مووچە وەردەگرن، بۆیە ئەگەر حكومەت بیەوێت گرفتی مامۆستایانی وانەبێژ و زۆرێك لە گرفتەكانی دیكەش چارەسەر بكات تەنها مووچەی ئەو 200 هەزار كەسە ببڕێت دەتوانێت لە جێگەیاندا 20 هەزار مامۆستای وانەبێژ دابمەزرێنێت ئەوا هیچ بارگرانییەكیش لەسەر حكومەت دروستنابێت”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی پەروەردە و فێركردن ئەوەشی خستەڕوو: “حكومەت و وەزارەتی دارایی لەو بڕیارەی پێشوشیان پاشگەز بوونەوە كە مانگانە بڕی 200 تا 300 هەزار دیناریان بۆ مامۆستایانی وانەبێژ تەرخانكردبوو، بەجۆرێك لە ئێستادا بە گوێرەی بەشەوانەكانیان پارەیان پێدەدرێت هەندێك مامۆستاش بەهۆی كەمی بەشەوانەكانیانەوە لەوانەیە لە مانگێكدا بڕی 50 تا 70 هەزار دیناریان بۆ خەرجبكرێت.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









