
SNN
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سویک، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و وەفدێکی سەربازی یاوەری کرد و رایگەیاند: ” دەبێت هەموو هەنگاوێک بە ئاڕاستەی بونیادنانی ھێزێک بنرێت کە لەئاست بەھێزی قەوارەی ھەرێم و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان بێت”.
لە کۆبوونەوەکەدا کە مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی ھێزەکانی حەفتا و جەلال شێخ ناجی، لێپرسراوی دەزگای ھەواڵگری پێشمەرگە و ئەژی ئەمین، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی هەرێمی کوردستان ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەبارەی پێشھات و پەرەسەندنە سیاسی، سەربازییەکان و ھەنگاوەکانی یەکگرتنەوە و رێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە و فراوانکردنی ھاریکاری و ھەماھەنگییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش کرا.
بافڵ تاڵەبانی گرنگی پتەوکردنی ھەماھەنگی سەربازی نێوان ھەردوولای بەتایبەت لەبواری پڕچەککردن و راھێنان و پەرەپێدانی توانا سەربازییەکان بەپێویست زانی لەچوارچێوەی ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئارامی و ئاسایش لەناوچەکە. سوپاسی ھێزەکانی ئەڵمانیای کرد کە ھاوکار و پشتیوانی بەردەوامی ھێزی پێشمەرگە بوون و داوایکرد ھاوکاری و ھاریکارییەکانیان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە فراوانتر بکەن و پشتیوانی لەسەرخستنی ھەنگاوەکانی یەکگرتنەوە و رێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە بکەن.
لەو رووەشەوە ھاوسەرۆک ئاماژەی بە پێویستی رێکخستنەوەی یەکە سەربازییەکان کرد لەسەر بنەمای زانستی سەربازی سەردەم و روونیکردەوە: “دەبێت هەموو هەنگاوێک بە ئاڕاستەی بونیادنانی ھێزێک بنرێت کە لەئاست بەھێزی قەوارەی ھەرێم و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان بێت. بۆ ئەوەش یەکێتی ھەموو کارئاسانی و ئامادەکارییەکی دەربڕیووە”.
لەبارەی بۆشایی ئەمنی لەچەند ناوچەیەکی عێراق و جموجوڵی پاشماوەکانی داعش، ھاوسەرۆک روانینە ئەمنییەکانی بۆ وەفدی میوان خستەڕوو و دووپاتی لەھەماھەنگی زیاتر لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و ھێزەکانی ھاوپەیمانان کردەوە بۆ بەرقەراکردنی ئاسایشی ئەو سنوورانە و رووبەڕووبوونەوەی ھەر پیلانێک ئارامی عێراق و ھەرێم تێکبدات و رایگەیاند، لەماوەی رابردوو شکستپێھێنانی چەندین پیلانی تیرۆریستانی داعش بۆ تێکدانی ئارامی ھەرێم لەلایەن ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و دژەتیرۆرەوە ئەوەمان پێدەڵێت هێشتا مەترسییەکان ماون و پێویستە هەموومان پێکەوە رووبەڕووی ببینەوە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









