زانیاری لەسەر ئەو هێزانەی کە لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی بازگەیان داناوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش لە نزیك گردی سەرچنار چەند بازگەیەكیان دانا بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێمۆڵەت و رێگریكردن لە دروستكردنی پشێوی لەو سنورە، بەرپرسێكی ئەو هێزانە جەخت لەوەدەكاتەوە كە هیچ هێزێكی ئاڵتونی نەهێندراوەتە سلێمانی ئەوەی هەیە هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش و بەرگری ناوخۆن بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێمۆڵەت.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لە بەرپرسێكی ناو هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، ماوەیەكە لە نزیك گردی سەرچنار چەند هاووڵاتییەك دەبینرێن، كە بە شێوەیەكی نایاسایی و بە ئاشكرا چەكیان هەڵگرتووە و بوونەتە مەترسی بۆ سەر دانیشتووانی ئەو گەڕەكانە، بۆیە وەك ئەركی سەرشانی هێزە ئەمنییەكان لەمەو بەدوا ڕێگە بەو جۆرە هەڵسوكەوتانە نادرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هێزانەی كە لە گردی سەرچنار بڵاو بوونەتەوە پێكهاتوون لە هێزەكانی پۆلیسی ناوخۆ و ئاسایش و بەرگری ناوخۆ، هیچ هێزێكی فیرقەی ئاڵتونی نەهێندراوەتە سنورەكە، بۆیە ئەم جێگركردنەی هێزەكان بەردەوامی دەبێت تا ئەوكاتەی بە تەواوی كۆنترۆڵی ئەو دیاردەیە دەكرێت و كەس نەتوانێت لەژێر هیچ بیانوویەكدا چەكی بێ مۆڵەت بەدەستەوە بگرێت.
هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەش هاتووە لە دوای بڵاوكردنەوەی ئەو هێزانە هیچ هاووڵاتیەك نەبیندراوە كە چەكی بێ مۆڵەتی پێبێت و هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەش دەپشکندرێن كە بەو سنوورەدا تێدەپەڕن، چونكە ڕێگە نادرێت لە ژێر بیانووی بەرگریكردن لە كەسانی دەرچوو لە یاسا كۆمەڵێك كەسانی دیكە چەك هەڵبگرن.
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
44 خولهك لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
44 خولهك لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
44 خولهك لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









