
SNN
قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە بە یەک ئاڕاستەی نیشتمانی کار بکات و هەنگاوەکانی چاکسازییش جێبەجێبکرێن لەپێناو رێکخستنەوەی باشتری هێزەکان.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەولێر، بە ئامادەبوونی وەزیری کاروباری پێشمەرگە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد بە چاکسازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا، ستایشی هێزی هاوپەیمانان کرا کە هاوکار و هەماهەنگ بوون لە پرسی چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
دواتر وەزیری پێشمەرگە باسی لەهەنگاوەکانی چاکسازییەکان کرد کە گەیشتوونەتە چ ئاستێک و پێویستییەکانی قۆناغی داهاتوو بۆ جێبەجێکردنی هەموو ئەو هێڵانەی کە دیاری کراون بۆ چاکسازی لە وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگە.
قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە: کە دەبێت بەردەوامی بدرێت بە چاکسازییەکان لەسەر بنەمای ئەو پلان و هەنگاوانەی کە بەھاوبەشی لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان دیارییان کردووە. وتیشی ” دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە بە یەک ئاڕاستەی نیشتمانی کار بکات و هەنگاوەکانی چاکسازییش جێبەجێبکرێن لەپێناو رێکخستنەوەی باشتری هێزەکان”.
هەروەها، بە بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەی راگەياند: راستە هەنگاوەکانی چاکسازی ئاسان نین، بەڵام دەبێت بکرێن و ببینە خاوەن هێزێکی رێکخراوتر و ئێمەش لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران هاوکارتانین لە پێناو سەرخستنی پلانەکانتان.
لەکۆتایی کۆبوونەوەشدا چۆنییەتی چارەسەر كردنی گرفت و لەمپەرەکان خرایەروو.







نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









