لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان و بازرگانان بڕیارێك لە مەرزەكانەوە دەركرا

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ
SNN-عەلی حەمەسەعید
لە پێناو كەمكردنەوەی زیاتربارگرانییەكان لەسەر شانی بازرگانان و هاووڵاتیان بەتایبەت ئەوانەی لە مەرزەكانەوە سەردانی ئێران دەكەن، لەمەودوا لە دیوی ئێرانەوە هیچ بڕە پارەیەك بەناوی پشكنینی کۆرۆناوە لە بازرگانان و هاووڵاتیان وەرناگیرێت كە سەردانی ئەو وڵاتە دەكەن، بەڵكو تەنها لەهەرێمی كوردستان یەك جار پشكنینیان بۆ دەكرێت و بۆماەی چوار ڕۆژ ئەو پشكنینە كاری پێدەكرێت.
ئەحمەد كەلاری، ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەSNN ی ڕایگەیاند: لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی گرتنەبەری ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆناو بەهۆی توندی ڕێكارەكانی ڕووبڕووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، ئەو بازرگانان و هاووڵاتیانەی كە بۆ هەرمەبەستێك سەردانی ئێرانیان دەكرد لە ڕێگەی دەروازە سنووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران، لەدیوی هەرێمی كوردستان پشكنینیان پێ دەكرا بەلام لە دیوی ئێران قەبوڵ نەدەكرا و بڕێك پارەیان لێوەردەگیرا لەبەرامبەر دووبارە ئەنجامدانی پشكینی كۆرۆنا.
ئاماژەی بەوەشكرد: “وەرگرتنی ئەو پارەیە لەیەن بەرپرسانی ئێرانی بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی كۆرۆنا ببوە هۆی بارگرانی زۆر بۆ بازرگانان و هاووڵاتیان، بەڵام بەهەوڵێكی زۆری ژووری بازرگانی سلێمانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ كونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی توانیمان ئەو كێشەیە چارەسەر بكەین و ئەو ڕێكارە لادەبرێت و تەنها كار بە پشكنینی هەرێمی كوردستان دەكرێت بۆ كۆرۆنا”.
ئەو ئەندامەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: “بۆ لەمەودوا ئەو بازرگان و هاووڵاتیانەی كە دەیانەوێت لە ڕێگەی مەرزەكانەوە یاخود فرۆكەخانەكانەوە سەردانی ئێران بكەن تەنها یەك جار لە هەرێمی كوردستان پشكنینی كۆرۆنایان بۆ دەكرێت و ئەو پشكنینەش بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەكاردێت و وەك ڕابردوو پێویست ناكات دووبارە لە دیوی ئێرانەوە پشكنینی كۆرنایان بۆ بكرێت و بڕێك پارەیان لێوەربگیرێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









