كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەكەنەوە؛ حكومەت بانگهێشت دەكرێت

پەرلەمانی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەستپێبكەنەوە ئەوەش دوای تەواوبوونی پشووی هاوینە، جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانیش دەڵێت چەندین پرۆژە یاسای گرنگ ئامادەكراون بۆ گفتوگۆكردن و پەسەندكردنیان، ئەو بابەتانەشی پەیوەندییان بە بەرزبوونەوەی نرخەوە هەیە حكومەتی بۆ بانگهێشت دەكرێت.
عەباس فەتاح، جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: دوای ئەوەی ماوەی مانگێكە پەرلەمان لە پشووی هاوینەدا بوو، بەڵام ئەوە بەومانایە نایەت كە لەوماویەدا هیچ نەكرابێت بەڵكوو لیژنەكان بەردەوام لە كاروچالاكی و ئامادەکردنی پرۆژەیاسادا بوون و تەنها كۆبوونەوەی گشتی پەرلەمان بەڕێوە نەچووە، بۆیە ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو 1/9/2021 كۆتایی بەو پشووە دێت و وەرزێكی نوێی كۆبوونەوەی پەرلەمان دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەكاتی ئێستا چەندین پڕۆژەیاسا لە لیژنەتایبەتەكانی پەرلەمان ئامادەیە، بۆیە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكان گفتوگۆیان لەبارەیەوە دەكرێت و پەسەند دەكرێن، بەتایبەتی ئەوانەی بۆ ئەم قۆناغە پێویستن و پەیوەندییان بە گوزەران و ژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە.
جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئەو بابەتانەی كە پەیوەندییان بە بەرز بوونەوەی نرخی كاڵاو شمەك هەیە لە بازاڕەكاندا بە یەكێك لە خەمەكانی خۆمانی دەزانین بۆیە بە دڵنیاییەوە لە پەرلەمانی كوردستانیش گفتوگۆیان لەبارەوە دەكەین و ئەوەی پەیوەندی بە حكومەتەوە هەیە حكومەت بانگهێشتی دانیشتنەكانی پەرلەمان دەكەین بۆ ئەوەی ڕوونكردنەوەی پێویستمان بدەنێ لەبارەی بەرز بوونەوەی نرخەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









