نزیكەی هەزار و 500 مۆڵەتی ئۆتۆمبێل و 125 چەكی بێ مۆڵەت دەستیان بەسەرداگیراوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەمانگی ڕابردوودا بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت لەپێناو ئاسایش و ئارامی زیاتر بۆ هاووڵاتیان و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی بڕیاردرا بە دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا، لایەنە پەیوەندیدارەكان نوێترین ئامارەكانی مەفرەزە هاوبەشەكانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانیان خستەڕوو، بە جۆرێك لەماوەی مانگی رابردوودا دەستبەسەر نزیكەی هەزارو 500 بەڵگەنامەی ئۆتۆمبێل و 125 چەكدا گیراوە.
راید بەهمەن عەبدوڵا، ئەفسەر لە ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە هەر لە سەرەتای دەستكردن بە هەڵمەتەكەمانەوە لە 25/7/2021 ئەوەمان ڕاگەیاندبوو كە هەڵمەتەكە بۆ ڕۆژێك و دوو ڕۆژ نییە بەڵكوو تا ئەوكاتەی دڵنیا دەبینەوە لە گەیشتن بە ئامانجەكانمان لە نەهیشتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و چەكی بێ مۆڵەت بەردەوام دەبین، لە ئێستادا هەڵمەتەكانمان بەردەوامی هەیە و كاریگەری باشیشیان هەبووە لە زیاتر پاراستنی هێمنی و ئاسایشی سنورەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە سەرەتای هەڵمەتەكەوە تا 23ی ئەم مانگە مەفرەزە هاوبەشەكانمان لە پۆلیسی ناوخۆ و ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ توانیومانە دەستبگرین بەسەر 20 ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و 65 ماتۆڕسكیل و هەروەها هەزار و 439 مۆڵەت و ساڵانەی ئۆتۆمبێل لە هاووڵاتییان وەرگیراوە و پسووڵەی سەرپێچییان بۆ كراوە لەگەڵ ئەوەشدا دوو هەزار و 832 ئۆتۆمبێل لەزگەی رەشی جام و پەردەیان پێوە بووە لێكراوەتەوە.
سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ SNNی روونكردەوە، هەڵمەتەكانی پۆلیس بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت بەردەوامی هەیە لەماوەی مانگی رابردووشدا توانیومان دەستبگرین بەسەر 125 چەكی بێمۆڵەت لەو ژمارەیەش حەوت كڵاشینكۆف و 118 دەمانچەی جۆراوجۆر و دوو نارنجۆكی دەستی.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









