وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار: وەرگرتنی باج لە گەشتیاران لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڕیاری لەبارەوە دراوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بڕیاردرا كە لەمەودوا ئەو گەشتیارانەی كە ڕوو لە هۆتێلە چوار ئەستێرە و پێنج ئەستێرەییكان دەكەن بە مەبەستی نان خواردن و مانەوە، بە ڕێژەی لە %10 باجیان لێوەربگیرێت، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماژە بەوە دەكات ئەو بڕیارە بە بێ ئاگاداری ئێمە دەركراوە و وەزارەتی دارایی و بەرێوەبەرایەتی باج لێی بەرپرسن.
نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێم بەSNNی راگەیاند: ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار وەك هەر هاووڵاتیەكی دیكەی ئاسایی ئاگاداری وەرگرتنی باجین لەو هاووڵاتی و گەشتیارانەی كە ڕوو لە هۆتێل و شوێنە گەشتیارییە چوار ئەستێرە و پێنج ئەستێرەییەكان دەكەن، هیچ پرس و ڕایەكمان پێنەكراوە بەڵكوو ئەمە بە بڕیاری وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی باجەكانی سەر بەوەزارەتی دارایی دەركراوە و هەر ئەوانیش لێی بەرپرسن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو باجەی كە دانراوە باس لە %10 دەكرێت بۆ نمونە ئەگەر گەشتیارێك بڕواتە هۆتێلێكی چوار ئەستێرەیی یان پێنج ئەستێرەیی ئەگەر بە بڕی 100 دۆلار نان بخوات یان شەوێك بمێنێتەوە، ئەوا دەبێت بڕی 110 دۆلار بداتە خاوەن هۆتێلەكە لەبەرامبەردا هەمان ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشكەش دەكرێت كە پێشتر هەبوون، بۆیە ئەمە كاریگەری دەبێت لەسەر هاتنی گەشتیاران و سەردانیكردنی گەشتیاران بۆ ئەو جێگایانە.
وتەبێژەكەی دەستی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئەو پارەیەی بەناوی باج لەو كەسانە وەردەگیرێت كە ڕوو لەو شوێنانە دەكەن، سەرجەمی داهاتەكەی بۆ وەزارەتی دارایی دەگەڕێتەوە هیچی بۆ دەستەی گەشتوگوزار نابێت، بۆیە ئێمە دوور و نزیك ئاگامان لەو بڕیارە نییە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
57 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
57 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








