ئەوانەی ناویان لە كۆمیسیۆنەوە بڵاوكراوەتەوە سەرجەمیان ناكرێنە كارمەندی ڕۆژی دەنگدان

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات مەرج نییە هەموو ئەو كەسانەی كە ناوەكانیان بڵاو كراوەتەوە وەك كارمەندی كۆمیسیۆنی لە ڕۆژی دەنگدان دەستبەكار ببن، بەڵكوو تەنها پێویستیمان بە 17 هەزار كارمەند دەبێت و بە گوێرەی پێداویستی بنكەكانی دەنگدان و بەپێی ئەو ڕیزبەنییە ناوەكان دیاری دەكەین كە بۆیاندیاریكراوە.
ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: مەرج نییە هەموو ئەو ناوانەی كە لەلایەن ئۆفیسی نشتیمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە بڵاوكراونەتەوە وەك كارمەندی ڕۆژی دەنگدان ببنە كارمەندی كۆمیسیۆن، بەڵكو ئەو ناوانە ئەوانەن كە پێشتر فۆڕمیان پڕكردووەتەوە و مەرجەكانیان تێدایە و لەلایەن كۆمیسیۆنەوە ناوەكانیان پەسەندكراوە و هەر كەسێكیش ژمارەیەكی بۆ دیاركیراوە بە گوێرەی ڕیزبەندی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە سنووری پارێزگای سلێمانی پێویستمان بە نزیكەی 17 هەزار كامەند دەبێت بەڵام زۆر لەوە زیاتر ناومان بۆ هاتووەتەوە، بۆیە ئێمە بە گوێرەی ئەو ژمارەیەی كە بۆ كەسەكان دیاریكراوە ناوەكان دیاری دەكەین و بە گوێرەی پێداویستی بنكەكانی دەنگدانیش كارمەندامان دەوێت بە نمونە ئەگەر لە بنكەیەكی دەنگدان پێویستمان بە 80 كەس هەبێت ئەوا بە گوێرەی ڕیزبەندی ناوەكان ئەو كارمەندانە دیاریدەكەین ئەو ئەوانی دیكە دەبنە كارمەندی یەدەگ.
ئەو بەرپرسەی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كەسانەی كە فۆڕمیان پێشكەش كردووە دابشدەبن بەسەر چەند جۆرێكدا بە شێوەیەك كەسانەی كە ناویان گەڕاوەتەوە و دانەمەزراون یان دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكانن یان كارمەندی حكومین، بۆیە ئێمە لەسەرەتادا بەناوی دامەزراوەكان دەستپێدەكەین پاشان دەرچووانی زانكۆو پەیمانگاكان دواتریش خوێندكاران ئەوەش پشت بەستن بە پسپۆڕی ئەو كەسانەی كە فۆِمیان پڕكردووەتەوە.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









