قوباد تاڵەبانی بۆ کاندیدەکان: دەبێت لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵکدا بن

SNN
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرجەم کاندیدانی ھاوپەیمانی کوردستان کۆبووەوە و پێی راگەیاندن، خەڵکی کوردستان داواکاری رەوای ھەیە و پێویستە دوای سەرکەوتنتان بەجۆریک کار بکەن کە لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵکدا بن و دەبێت بەیەکەوە کار بۆ زامنکردنی مووچە و سەقامگیری و خزمەتگوزاری بکەن.
قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢ی٩ لە بینای ھاوپەیمانی کوردستان لە سلێمانی، بە ئامادەبوونی دەرباز محەممەد رێگەپێدراوی رەسمی ھاوپەیمانی کوردستان و ئاسۆ مامەند و یاسین حەمە عەلی بەرپرسانی ھەڵبژاردنی ھاوبەشی ھاوپەیمانی کوردستان، لەگەڵ سەرجەم کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان کۆبوونەوە و باس لە ئامادەکارییەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردن و ئەرکی سەرشانی کاندیدەکان کرا.
قوباد تاڵەبانی بەکاندیدەکانی راگەیاند، لەبەردەم تەحەددایەکی گەورەن لەم قۆناغە و لە قۆناغی دوای ھەڵمەتی ھەڵبژاردنیش، خەڵکی کوردستان داوای خزمەتگوزاری و سەقامگیری و مووچەو بودجە دەکەن، کە ئەمانە داواکاری ڕەوان، بۆیە دەبێت ھەوڵی ئێمە لەسەر بنەمای ویستی خەڵک بێت و لە ئاستی چاوەڕوانییان بین بەدابینکردنی داواکارییەکانیان.
لەبارەی گرنگی ھاوپەیمانی کوردستان، وتی، ئەم ھاوپەیمانییەتییە ھەوڵێکی جددیە بۆ بەدیھێنانی خەونی خوالێخۆشبووان مام جەلال و کاک نەوشیروان ئەو خەونەش ئامانجی گەورەی ھەیە بۆیە دەبێت بیسەلمێنین و کار بۆ بەجێھێنانی درووشمە سەرەکییەکەمان بکەین کە (بەیەکەوە بەھێزترین) .”
ھەروەھا وتی ” دەبێت پێکەوە؛ یەکێتی و گۆڕان و کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان کار بۆ ئەوە بکەین کە زۆرترین کاندید بنێرینە بەغداد لە پێناو بەدی ھێنانی ماف و خواستی ھاوڵاتییان چونکە ئێمە دەتوانین لە بەغداد بەیەک دەنگی کار بۆ بەدیھێنانی ئەو داواکارییانە بکەین”.
ئینجا دەرباز محەممەد قسەی بۆ کاندیدەکان کرد و ئاماژەی بەچۆنییەتی جێبەجێکردنی ئەم ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنە و کارکردن بۆ ئەوەی زۆرترین کاندیدی ھاوپەیمانی کوردستان بڕواتە بەغداد و کار لەسەر بەدیھێنانی خواستی خەڵک و باشتر کردنی بژێوی ھاوڵاتییان بکەین کە ئەوەش پلانی سەرەکی ھاوپەیمانی کوردستان-ە لەژێر چەتری یەکێتی و گۆڕان.
دواتر ئاسۆ مامەند و یاسین حەمە عەلی بەرچاوڕوونییان دایە کاندیدەکان سەبارەت بە چۆنییەتی کارکردن لە ھەڵمەتی بانگەشە و داوایان کرد ئەو نەخشە ڕێیەی داڕێژراوە بۆ ئەم ھەڵمەتە پابەند بن پێوەی لەپێناو سەرکەوتن و سەرخستنی زۆرترین کاندید.
لەکۆتاییدا کاندیدانی ھاوپەیمانی کوردستان سەرنج و تێبینی و پرسیارەکانی خۆیان خستەڕوو و بەرچاوروونی زیاتر درا لەسەر قۆناغی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









