
مەرزی پەروێزخان
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی بڕیاردرا بە جێگیركردنی هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی هەرێم لە مەرزەكانی پەروێزخان و باشماخ، بەوتەی بەرپرسانی ئەو مەرزانە لە ئێستادا كاری قاچاخچێتی و هاوردەكردنی كاڵاو شمەك بە نایاسایی لە 100 بنبڕكراوە، هاوكات بەهۆی ئەوەی لە مەرزی مونزیریەی عێراق هیچ ڕێكارێكی یاسایی بەرامبەر بازرگانان ناگیرێتە بەر هەموو جۆرە كاڵایەك هاوردە دەكرێت، هاتووچۆی بازرگانی لەمەرزی باشماخ كەمیكردووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN لە ئێستادا لەهەردوو مەرزی پەروێزخان و باشماخ كار و بە رێکاری گومرگی دەكرێت كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ناوخۆی عێراقەوە دەرچووە بۆ هاتووچۆی بازرگانی و هاوردەكردنی كاڵاو شمەك، بەجۆرێك سەرجەم برگەو خاڵەكانی ئەو رێکارانە جێبەجێدەكرێت و چاوپۆشی لە هیچ بازرگانێك ناكرێت بە پێچەوانەی یاسا كاڵاو شمەك هاوردە بكات، هەر ئەمەش وایكردووە كە بازرگانان ڕوو لە مەرزەكانی ژێر دەسەڵاتی عێراق بكەن بۆ هاوردەكردنی كاڵاو شەمەكەكانیان.
ئاماژە بەوەشكراوە: لە مەرزی مونزیرییە كە چەند كیلۆمەترێكی كەم لە مەرزی پەروێزخانەوە دوورە بەشێوەیەكی زۆر ئاسایی ڕێگە بەهاوردەكردنی ئەو سەوزەو میوانانە دەدرێت كە لەمەرزەكانی باشماخ و پەروێزخانەوە ڕێگەیان پێنادرێت هاوردەبكرێن، هەر ئەمەش وایكردووە كە جوتیاران نیگەرانببن لە هەرزانبوونی نرخی بەرهەمەكانیان و ترسیان هەیە كە ڕەنجیان بە فیڕۆ بڕوات.
لە بەدواداچوونەكانی SNN ئەوەش هاتووە، لە دوای بڕیارەكانی قوباد تاڵەبانی بە جێگیركردنی هێزەكانی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایشی هەرێم، لە ئێستادا كاری قاچاخچێتی و كاری نایاسایی لە مەرزی پەرێزخان و باشماخ لە %100 كۆتایی هاتووە، ئەگەر پێشتر ڕێگە بەشۆفێران بدرایە بەشی پێداویستی خۆشیان مریشك یان هەرپێداویستیەكی دیكەی ئێرانی بهێننە ئەمدیو لە ئێستا ڕێگە بەوەشنادرێت و مەرزەكە بەتەواوی كۆنترۆڵكراوە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









