ئاری جەلال: نوسینگەی قوباد تاڵەبانی ئەرکی گەڕاندنەوەی 55 کۆچبەرەکەی هەرێم لە سوریای گرتە ئەستۆ

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ماوەی هەفتەیەكە 55 كۆچبەری كورد لەلایەن توركیاوە ڕادەستی بەرەی نوسرەی سوریا كراون، لە ئێستادا دەزگای لوتكە بۆ كاروباری كۆچبەران بە هەماهەنگی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت لە هەوڵی گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبەرانەدان و كارەكانیان دەستپێكردووە بۆ گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان.
ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بەSNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی 55 كۆچبەری كورد كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە دەستگیركران و ڕادەستی بەرەی نوسرەكران لە سوریا، سەرجەمیان لە كەمپی ئەعزاز نیشتەجێكراون، هەر لەدوای گەیشتنی زانیارییەكان بەدەستمان هەوڵەكانمان دەستپێكرد بۆ گەڕانەوەی ئەو كۆچبەرە كوردانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەروەك كاری لە پێشینەی خۆیان كە پێشتریش لە چەندین حاڵەتی لەم جۆرەدا هاوكاریمان كراوە، نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت هاتوونەتە سەر هێڵ و ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ ئەنجامدانی هەموو ئاسانكارییەك و گرتنە ئەستۆی گەڕانەوەی ئەو 55 كوردە كۆچبەرە لە سوریاوە بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ وەزارەتی كۆچبەرانی عێراق و وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەستمان بە كاركردن كردووە و ڕێكارەكانمان بە كۆتا گەیاندووە تەنها چەند كاروبارێكی یاسایی ماون بۆ ئەوەی لە ڕێگەی توركیاوە كۆچبەرەكان بگەڕێندرێنەوە هەرێمی كوردستان.
سەرۆكی دەزگای لوتكە ئەوەشی ڕوونكردەوە، بەگوێرەی بەدواداچوونەكانمان باری تەندروستی كۆچبەرەكان باشە و لە ئێستادا لە كەمپدان و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە و دەمانەوێت بە هەماهەنگی نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەت بە سەلامەتی سەرجەم ئەو كۆچبەرەانە بگەڕێنینەوە بۆ ناو خێزانەكانیان كە بەشی زۆریان دانیشتووی سنوری پارێزگای سلێمانین و لە كاتی دەستگیركردنیان خۆیان بە سوری ناساندووە بۆیە ڕادەستی بەرەی نوسرە كراون.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









