دوای خستنەڕووی راستییەکان لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە، بۆچی خەڵک گۆڕاوە و دەزانن مەبەست لە گۆڕانکارییەکان چی بووە

0
1361

SNN-عەلی حەمەسەعید

تادێت كاردانەوەكانی تایبەت بە لێدوانەكانی بافڵ تاڵەبانی فراوانتر دەبن و ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات دەبوو زووتر بافڵ تاڵەبانی ئەو كارە هەستایە چونكە زۆر ڕاستی بۆ خەڵك ڕوونكردەوە و هەر لەدوای خستنەڕووی ڕاستییەكانیش بۆچوونی زۆر خەڵك گۆڕاوە و ئێستا دەزانن كە مەبەست لەو گۆڕانكارییان بۆچی بووە و هۆكارەكانیشی چیبوون.

غازی كەركوكی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: شەوی ڕابردوو بافڵ تاڵەبانی زۆر بەڕاشكاوانە بەشێك لەڕاستییەكانی بۆ كۆمەڵانی خەڵك بڵاو كردووەتەوە كە من دەزانم زۆر ڕاستی دیكەش ماون كە دەبێت بۆ خەڵكیان ئاشكا بكات، بەڵام وادیارە لەكات و ساتی خۆیدا سەرجەم ڕاستییەكان بۆ خەڵك ئاشكرا دەكات، هاوكات ئەوكەسانەشی كەمێك لە سیاسەت تێگەیشتبن دەزانن قسەكانی بافڵ تاڵەبانی زۆر ڕاستی تیادا ئاشكرا كراو ئەوانەشی هەر لەناخی خۆیانەوە بڕیاریانداوە بڕا بە ڕاستییەكان نەكەن ئەوە بابەتێكی دیكەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستە لەوانەیە خەڵك ئەو پرسیارە بكات بۆچی تا ئێستا بافڵ تاڵەبانی بێدەنگ بووە ئەم ڕاستیانەی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام ئەوەی ئێمە بزانین هۆكاری ئەو بێدەنگییە ئەوبوو كە بافڵ تاڵەبانی بەنیاز بوو كە هەر لەناوخۆ كێشەكان چارەسەر بكات نەچنە دەرەوە بەڵام لاهور جەنگی بۆخۆی هەموو كێشەكانی خستە دەرەوە كۆبوونەوە نهێنییەكانی ئاشكرا دەكرد، بۆیە هەر لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەو پەیامانەی بافڵ تاڵەبانی بۆچوونی زۆر لە خەڵك بەرامبەر بە یەكێتی گۆڕاوە بۆیە دەبوو بافڵ تاڵەبانی هەرزوو بەو كارە هەستایە و ڕاستی ڕووداوەكانی دوای هەشتی تەمووزی بۆ خەڵك ئاشكرا بكردایە.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، من خەڵكانێك دەناسم تا دوێنی بوو ڕقیان لە یەكێتی بوو نابەرپرسانە قسەی ناشیرنیان بەرامبەر بە سەركردایەتی یەكێتی بەكاردەهێنا، بەڵام ئەمڕۆكە ڕاستییەكانیان بۆ ڕوون بووەتەوە پەشیمانن لەوەی قسەیان وتووە و دژایەتی یەكێتیان كردووە، بۆیە ئێستا كاتی خۆڕێكخستنەوەی زیاتری ڕێكخستنەكانی یەكێتی یە بۆ ئەوەی بتوانین لە هەلبژاردنەكانیش سەركەوتنی گەورە بەدەست بهێنین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this