عەتا سەراوی: بافل تاڵەبانی دەرگای گەڕانەوەی بۆ پێش  8تەمووز داخست

0
1713

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات بافل تاڵەبانی بەڕوون و ڕاشكاوی بە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانی ڕاگەیاند كە كەس چاوەڕوانی بێهزبوونی یەكێتی نەكات، چونكە یەكێتی مام جەلال دایمەزراندووە و كەوتنی مەحاڵە، هاوكات بە هەموو لایەكیشی ڕاگەیاند كە دەرگای گەڕانەوە بۆ پێش هەشتی تەمووزی داخستووە و یەكێتی كەوتووەتە سەر ڕێڕەوە ڕاستەقینەكەی خۆی.

عەتا سەراوی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لە پەیامە گرنگانەی كە شەوی ڕابردوو بافل تاڵەبانی لە دەزگا ڕاگەیاندنەكانەوە بڵاوی كردەوە پەیامی زۆرگرنگی بۆناوخۆی یەكێتی و بۆ هێزوو لایەنە سیاسییەكانی دەرەوەی یەكێتیشی تێدابوو، بەجۆرێك بە هێزوو لایەنە سیاسییەكانی وت كە یەكێتی مام جەلال دایمەزراندووە و كەوتنی مەحاڵە و هەمیشە بە بەهێزی دەمێنێتەوە، هاوكات بۆ هەموو لایەكیشی ڕوونكردەوە كە دەرگای گەڕانەوە بۆ پێش هەشتی تەمووز داخراوە و گەڕانەوەی نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆك بافل تاڵەبانی هەموو كۆمەڵانی خەڵكی دڵنیاكردەوە كە یەكێتی پارێزەری سەروماڵی خەڵك دەبێت و جارێكی دیكە ڕیگە نادرێت یەكێتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی شەخس بەكار بهێندرێت، بۆیە دڵنیایی دا كە لەمەودوا یاسا سەروەردەبێت یەكێتیش وەك هێزی باوەر بە دیموكراتی كەوتووەتەوە سەر ڕێچكە ڕاستەقینەكەی خۆی.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، جەختكردنەوەی بافل تاڵەبانی لە نەگەڕانەوە بۆ پێش هەشتی تەمووز پەیامێك بوو بۆناوخودی خۆمان كە ڕیزەكانمان زیاتر پتەوبكەین، لەلایەكی دیكەشەوە پەیامێك بۆ ئەو كەسانەی كە بەنیازی تێكدانی ڕێزەكانی یەكێتین قبوڵكراو نییە چونكە یەكێتی زۆر لەوە گەورەترە كە بتوانێت خۆی كێشەكانی خۆی چارەسەر بكات كە كردوویەتی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this