
كێوماڵكردنى داعش له خانه‌قین له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه | فۆتۆ: Alghadeer
SNN
له‌ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆسه‌ر هێزه عێراقیه‌كان له‌سنووری ناحیه‌ی ره‌شادی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك، زياتر لە 10 کەس لە هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
سەرچاوەيەکی ئەمنی رايگەياند: “دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له‌نزیك گوندی (ته‌ل سه‌تیح)ی سنووری ناحیه‌ی ڕه‌شاد چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده سه‌ر هێزه‌كانی لیوای 19ی فەوجی دووی پۆلیسی فیدراڵی، له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ش، خاڵێكی پشكنین و سێ ئۆتۆمبێلی پۆلیسی فیدراڵی سوتێندران.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی داعشه‌وه، زياتر لە 10 کەس لە هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی كوژراون كه به‌شێكیان سوتاون، هه‌روه‌ها پێنج پۆلیس برینداربوون، تا ئێستاش پۆلیسێكی دیكه بێسه‌روشوێنن.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە: “به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر چه‌كدارانی داعش رێگای سه‌ره‌كی گوندی ته‌ل سهتیحیايان بۆمبڕێژكردبوو، هێزه‌كانی پشتیوانی نه‌یانتوانیوە بگه‌نه شوێنی رووداوه‌كه و نزیكه‌ی دوو كاتژمێر شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وام بووه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









