
ئەردۆغان، وینە: EPA
SNN
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق رایگەیاند: رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بەنیازە بەمنزیکانە سەردانی عێراق بکات.
عەلی رەزا گیونانی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ئەمڕۆ لە میانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق وتیشی: “سەقامگیری عێراق بەواتای سەقامگیری ناوچەکە دێت”.
ئەعرەجی بە باڵیۆزەکەی تورکیای وتووە: “گرنگە کە تورکیا لە بارودۆخی تایبەتی عێراق تێبگات، بەتایبەت لە گرفتی ئاوی وڵاتەکە، هیواخوازیشین قۆناغێکی نوێ لە هەماهەنگی نێوان عێراق و تورکیا بێتە ئاراوە کە سوود بە بەرژەوەندی وڵات و خەڵکی هەردوو وڵاتەکە بگەیەنێت”.
باڵیۆزی تورکیا و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دوایین پەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر ئەردۆغان بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی بەغدا کە کۆتایی مانگی رابردوو بەڕێوەچوو، بانگهێشتکرابوو بەڵام ئامادەنەبوو لەجیاتیدا وەزیری دەرەوەی تورکیا ئامادەی لوتکەکە بوون.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









