
SNN
عه‌بدولمونعم عه‌ودات، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن به یاوه‌ری شاندێك باڵای په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
شاندەکەی پەرلەمانی ئوردن پێکهاتوون لە هەريەک لە سەرۆکی پەرلەمان و جێگری يەکەمی سەرۆکی پەرلەمان و 16 پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە، بڕيارە لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکايەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسيۆنەکان کۆببنەوە.
هه‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن له‌گه‌ڵ به‌شێك له به‌رپرسانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه، به‌پێی زانیاریه‌كانیش، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئوردن و زیاتركردنی هه‌ماهه‌نگیه‌كانی نێوانیان.
دوێنێ شه‌ممه، عه‌بدولمونعم عه‌ودات، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆبوه‌وه و رایگه‌یاند كه به‌نیازه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









