ئەم پێنجشەممەيە لیستی هاوپەیمانی دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
ڕۆژی پێنج شەممە 9/9/2021 لیستی هاوپەیمانی کوردستانی نێوان یەكێتی و گۆڕان دەست بە بانگەشەی هەڵبژادن دەكەن.
عەلی قەڵایی، بەرپرسی هەڵبژاردنەكانی مەڵبەندی كەركووكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لە چوارچیچوەی ئامادەكارییەكانی لیستی هاوپەیمانی نێوان یەكێتی نشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بەشداریكردنمان لە هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی عێراق ئامادەكاری باشمان ئەنجامداوە و لەسەر ئاستی باڵاش بەسەرپەرشتی ( قوباد تاڵەبانی) سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی چەندین كۆبوونەوەی ئامادەكاری ئەنجام دراون ڕۆژی پێنج شەممەش 9/9/2021 بەفەرمی بانگەشەی هەڵبژاردن لەسەرجەم شاروشارۆچكەكان كە كانیدی لیستی هاوپەیمانی تیادایە دەستدەكەین بە بانگەشەی هەڵبژادن.
ئاماژەی بەوەشكرد: “بەگوێرەی ئەو پلان و بەرنامەیەی دامانڕشتووە دەمانەوێت بانگەشەیەكی شارستانی و دوور لەهەر تێكدان و ڕق و كینە و بەخشینەوەی تۆمەت بۆ هیچ لایەنێك بەڕێوە ببەین، چونكە ئەو كەسانەی كە كاندیدی ئێمەن لە لیستی هاوپەیمانی سەرجەمیان كەسانی بە ئەزمون و شارەزان و شایەنی ئەوەن كە متمانەیان پێبكرێت”.
ئەو بەرپرسەی هەڵبژاردنەكانی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: “ئێمە لە یەكێتی نشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان وەك یەك تیم كار بۆ سەرخستنی كاندیدەكانمان دەكەین لە لیستی هاوپەیمانی، جیاوازی ناكەین لەوەی ئەمە كاندیدی یەكێتی یان بزوتنەوەی گۆڕانە بەڵكوو هەموو كانیدەكانی لیستی هاوپەیمانی بە كاندیدی خۆمان دەزانین و بزوتنەوەی گۆڕانیش بەهەمان سیستەم كاردەكەن ئامانجمان سەرخستنی لیستەكەیە”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
22كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









