دوو ڕۆژە ئێران ئاوی زێی بچووكی گرتووەتەوە و 80 هەزار هاووڵاتی سنووری پشدەر بێئاوبوون

زێی بچوک فۆتۆ محەمەد مستەفا
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك لە لایەن ئێرانەوە بووەتە هۆی ئەوەی كە نەتواندرێت ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی سنووری پشدەر بەتایبەت قەڵادزێ دابینبكرێت و لە دوێنێوە نەتواندراوە ئاوی خوردنەوە بگاتە زیاد لە 80 هەزار هاووڵاتی سنوورەكە، بەرپرسانی سنوورەكەش باس لە چارەسەری گرفتەكە دەكەن.
زانا عوسمان بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ، بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی ناوبەناو لایەنی ئێرانی ئاوی زێی بچوك دەگرێتەوە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی ئاوی پێویست نەگات بەو پەمپانەی كە كە لە پرۆژەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ دانراون، بەوهۆیەشەوە زیاد لە 80 هەزار هاووڵاتی سنووری قەڵادزێ لە دوێنێوە بێئاوبوون و نەمانتوانیوە ئاوی خواردنەویان بۆ دابین بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەردانەوەی ئاوی زێی بچووك پەیوەندی بەكاركردنی پرۆژەی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەباوە هەیە، هەركات ئێران كار بە وێستگەی كارەبا بكات ئەوا بەناچاری ئەو ئاوەی بۆ كارپێكردنی وێستگەكە بەكاردەهێنێت دەڕژێتە زێی بچووك ئێمە سوودی لێوەردەگرن، بەڵام هەركات كار بەو وێستگەیە نەكات ئاوەكە دەگرێتەوە، بۆیە ئەمە ئەركی حكومەت ئەم گرفتە چارەسەر بكات و لەگەڵ لایەنی ئێرانی گفتوگۆ بكەن.
بەڕێوەبەری پرۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ ئەوەشی ڕوونكردەوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئاوێكی زۆر دەهاتە بەردەم پەمپەكانی پرۆژەی ئاوی پشدەر بەڵام لە دوێنێوە بەهۆی گرتنەوەی ئاوەكەوە لەلایەن ئێرانەوە بەشێوەی جۆگەلە ئاوێك ئاو دەگاتە پرۆژەكە، بۆیە وەك چارەسەرێكی سەرەتایی دەمانەوێت ڕێرەوی ئەو ئاوە بگۆڕین كە دەڕژێتە پرۆژەكەوە بۆ ئەوەی بتوانین ئەو ئاوە لەبەردەم پەمپەكان كۆبكەینەوە دابەشی بكەین بەسەردانیشتووانی سنوورەكەدا بۆیە لەهەوڵداین ئەمڕۆ ئەو كارە بكەین.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









