دادگایكردنی ژمارەیەك لە گیراوانی بادینان دواخرا و تۆمەتێكی نوێیان ئاراستەكرا

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دستگیركراوانی بادینان بە بیانووی ئەوەی كە سەرۆكی دادگای هەولێر و دوو لە دادوەرەكان گۆڕدراون، ئەمڕۆ دانیشتنی دادگایكردنی چوار لە دەستگیركراوانی بادینان بۆ سەرەتای مانگی داهاتوو دواخرا، هاوكات تۆمەتێكی نوێش ئاراستەی دەستگیركراوانی بادینان كراوە گوایە لە دژی پارتی دیموكراتی كوردستان كاریان كردووە.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دانیشتنێكی دیكەی پرۆسەی دادگایكردنی چوار لە دەستگیركراوانی بادینان كە پێكهاتبوون لەچالاكوانان (كارگەر عەباس عەلی، شێروان تەها ئەمین، بەندەوار ئەیوب ڕەشیدو مەسعود عەلی حاجی) بەڕێوە چوو، بەڵام وەك پێشبینیمان دەكرد ئەمڕۆش پرۆسەی دادگایكردنەكەیان دواخرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەناو هۆڵی دادگا هیچ بەروارێك بۆ دادگایكردنیان دیاری نەكرا، بەڵام دواتر پێمان راگەیەندرا بەهۆی ئەوەی سەرۆكی دادگا و دوو دادوەری دادگا تازە دەستبەكار بوون پرۆسەی دادكایكردنەكەیان بۆ 4/10/2021 دواخراوە، ئێمە هەرچەندە هەوڵماندا كە ئەو ماوەیە كەمبكەینەوە بەڵام سودی نەبوو ئەوەش ماوەیەكی زۆرە و نەدەبوو هێندە دوابخرێت.
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ لە هۆڵی دادگا دادوەر تۆمەتەكانی سەر دەستگیركراوەكانی خوێندەوە كە تیایدا ئاماژەی بەوەكرد ئەو كەسانەی كە دەستگیركراون لەدژی پارتی دیموكراتی كوردستان كاریان كردووە، لە كاتێكدا پێشتر دەوترا لە دژی حكومەت كاریان كردووە بۆیە نازانین ئەوان حكومەت بە پارتی تێگەیشتوون یان پارتی بە حكومەت تێگەیشتوون، بۆیە ئەوەش تۆمەتێكی نوێ بوو ئاراستەی ئەو دەستگیركراوانە كراو ئێمە گەشبینین لە دانیشتنەكانی داهاتوودا بڕیاری ئازادكردنیان بدرێت چونكە تۆمەتەكانی سەریان هیچ بەڵگەیەكی ئەوتۆ لەبەردەستدا نییە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
42 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
42 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









