
پێنجوێن
SNN-عەلی حەمەسەعید
لەپێناو كارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتیان و دانیشتووانی سنوری قەزای پینجوین و دەوروبەری، بە هەوڵی ( قوباد تالەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەت وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕەزامەندی كردنەوەی نوسینگەی پاسپۆرتی لە قەزای پێنجوێن دەركرد بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانیش ئاماژە بەوەدەكات “ئەمە خزمەتێكی گەورە بە دانیشتووانی سنورەكە دەكات و ئێمەش ستافی پێویست بۆ ئەو نوسینگەی دابیندەكەین”.
عەمیدی مافپەروەر سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بەSNNی راگەیاند: لەسەر راسپاردەی (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كە دەبێت ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان بكرێت و بە كەمترین كات خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان بگات ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی هەوڵێكی زۆرماندا تا بتوانین لایەنی عێراقی ڕازی بكەین بۆ ئەوەی هاوشێوەی چەند ناوچەیەكی دیكە نوسینگەی پاسپۆرت لە قەزای پێنجوێن بكەینەوە، بەڵام بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و فەریق (سمكۆ) بریكاری وەزیری ناوخۆی عێراق دواجار توانیمان ڕەزامەندی وەزیری ناوخۆی عێراق وەربگرین بۆ كردنەوەی نوسینگەی پاسپۆرتی پینجوێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا فەرمانەكە لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عێراق دەرچووە و بەگەیشتنی فەرمانەكەبە دەستمان ئێمەش كار لەسەر دابینكردنی ستافی پێویست و هەروەها پێداویستییەكانی ناو بینای بەڕێوەبەرایەتییەكە دەكەین، بۆئەوەی چیتر هاووڵاتیانی سنوری قەزای پێنجوێن و دەوروبەری بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت ئەو ڕێگا دوورە نەبڕن بێنە سلێمانی بەڵكوو هەر لەناو قەزای پێنجوێن ببنە خاوەن پاسپۆرتی خۆیان.
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بە پێویستی دەزانم داوا لەو هاووڵاتیانە بكەم ژمارەیان زیاد لە پێنج هەزار هاووڵاتییە كە بۆ ماوەیەكی زۆرە داوای دەرهێنانی پاسپۆرتیان كردووە بەڵام ماوەیەكی زۆریشە پاسپۆرتەكانیان تەواو بووە نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی بەزوترین كات بێن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان بۆ ئەوەی ناچار نەبین بیانگێڕینەوە بۆ بەغدا.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









