بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە لێپرسراوی ھێزە تایبەتەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و سووریا کرد

بافڵ تاڵەبانی
SNN
ئەمڕۆ دووشەممە، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە جەنەراڵ فابرۆ، لێپرسراوی ھێزە تایبەتەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و سووریا کرد، و له دیدارەكهدا وەستا رەسوڵ، راوێژکاری سەربازی ھاوسەرۆک ئامادەبوو، پێشهاتەکان بهگشتی و هەماهەنگی نێوان هێزەکانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان، بارودۆخی ئهمنی ناوچهكه و جهنگی دژ به تیرۆر له عێراق و سووریا و ههوڵهكان بۆ كۆتاییهێنان بە پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش تاوتوێكرا.
بافڵ تاڵەبانی وێڕای دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ ھێزەکانی ھاوپەیمانان بەتایبەت ھێزەکانی ئیتاڵیا کە ھاوکار و پشتیوانی بەردەوامبوون لەجەنگی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و مەشقپێکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە و داوایکرد، هەماهەنگی و هاریکارییەکان بەردەوامبن لە رێکخستنەوە و یەکگرتنەوەی یەکە سەربازییەکان.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا هاوسەرۆک رایگەیاند، هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان زۆر گرنگە و دەبێت هەموومان هاوکاربین لەپێناو پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکان و سەقامگیری و ئارامیی ناوچەکە. دەبێت هاریکاری زیاتر هەبێت لەنێوان هێزەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و هاوپەیمانان بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنی دروست نەبێت و هەموومان پێکەوە ئاسایشی ناوچەکە بپارێزین.

هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









