
ئەحمەد مەسعود شا
SNN
دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی پێنجشێری له ده‌ستدا و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان سه‌ركه‌وتنی راگه‌یاند، كوڕه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شاهـ مه‌سعوود، رایگه‌یاند، ئێمه به‌رده‌وامین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاڵیبان.
له تۆمارێكی ده‌نگیدا، ئه‌حمه‌د مه‌سعوود وتی: هێشتا به‌ره‌نگاری تاڵیبان له‌ناو نه‌چووه و درێژه به شه‌ڕ ده‌ده‌ین له دژی تاڵیبان.
ناوبراو داوای له ئه‌فغانییه‌كان كرد، چه‌ك هه‌ڵگرن و رووبه‌ڕووی تاڵیبان ببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ ئاڵای ئیماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان له ویلایه‌تی پێنجشێر به‌رز كرایه‌وه.
زه‌بیحوڵڵا موجاهید، وته‌بێژی تاڵیبان، رایگه‌یاند، فه‌رمانڕه‌وا و كاربه‌ده‌ستانی پێنجشێر له خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌بن و تاڵیبان هیچ جۆره جیاكارییه‌ك له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كه ناكات.
وتیشی: زۆر داوامان كرد، به دانووستان كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئاشووب و فیتنه‌یان ده‌ویست ناچاریان كردین به رێگه‌ی سه‌ربازی ئه‌و پرسه یه‌كلا بكه‌ینه‌وه.
زه‌بیحوڵڵا داوای لێبوردنیشی له‌و هاووڵاتیانه كرد، كه به هۆی پچڕانی هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی و رێكاره‌كانه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
ئه‌حمه‌د مه‌سعوود، كوڕی جه‌نگاوه‌ری دێرینی ئه‌فغانستان، ئه‌حمه‌د شاهـ مه‌سعووده و به ره‌چه‌ڵه‌ك تاجیكییه و له هه‌رێمی په‌نجشێری ئه‌فغانستان گیرسابوونه‌وه.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
18كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









