تورکیا: تا ئەمریکا لە سوریا بێت لەو وڵاتە دەمێنینەوە

مەولود چاوشئۆغلو
SNN
مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا پەیوەستە بە کێڵگە نەوتییەکانی سوریاوە، لەبەر ئەوە ئێمەش هێزەکانمان لە سوریا دەهێڵینەوە.
چاوشئۆغلو رایگەیاند: “دەبێت ئەمریکا ئەوەی لەیادبێت کە لەسەر داوای حکومەتی سوریا لەو وڵاتەدا نییە و هیچ سنوورێکی لەگەڵ سوریادا نییە”.
بەم جۆرەش شەرعیەتیدا بە مانەوەی هێزەکانی تورکیا لە سوریا کە “تورکیا سنووری هاوبەشی لەگەڵ سوریادا هەیە و مەترسی تیرۆر لەئارادایە (بە تێڕوانینی تورکیا هێزە کوردییەکانی رۆژئاوا تیرۆرستن)، لەبەر ئەوە تورکیا مافی ئەوەی هەیە هێزی لە سوریادا هەبێت”.
لە درێژەی قسەکانیدا وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی: “پشتیوانی لە یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکەین”.
ئەمریکا لە سەرەتای سەرهەڵدانی رێکخراوی داعشەوە لە سوریادا بنکەی سەربازی دروستکردووە و شان بە شانی هێزەکانی سوریای دیموکرات توانییان رێکخراوی داعش لە وڵاتەکە تێکبشکێنن، ئێستاش بەردەوامە لە پشتیوانییەکانی بە پێدانی چەک و تەقەمەنی و راهێنانکردن بە هەسەدە.
سەبارەت بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک کێڵگە نەوتییەکانی سوریا کە لەژێر دەستی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوادان، لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپدا، سەرۆکی ئەمریکا یاسایەکی دەرکرد کە هێزەکانی ئەمریکا پارێزگاری لەو کێڵگە نەوتییانە بکەن بۆ ئەوەی “نەکەونە ژێر دەستی داعش و حەشدی شەعبی” بەتایبەت لەکاتێکدا کە کۆمپانیایەکی ئەمریکی کاری لە کێڵگە نەوتییەکاندا دەکرد، دواتر و لەگەڵ هاتنی ئیدارەی بایدندا، بڕیاری پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان لەلایەن هێزی ئەمریکییەوە و مۆڵەتی کۆمپانیاکەش لەو کێڵگە نەوتییانە هەڵوەشایەوە.
تورکیاش لە رابردوودا بە پاڵپشتیکردنی چەند گروپێکی چەکداری سوری، کە دیارترینیان بەرەی نوسرەیە (لقێکی پێشووی سەر بە قاعیدەیە)، هێزی لە سوریا هێشتووەتەوە و بە چەند ئۆپراسیۆنێکی فراوان لە ساڵانی رابردوودا، چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان و باکووری سوریای خستووەتە ژێر دەسەڵاتی خۆی و ئەو گروپە چەکداریانەی کە تورکیا پشتیوانی دەکات،
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









