پەرلەمانتارێکی یەکێتی زانیاری لەبارەی داگیرکردنی زەوی و موڵکی هاووڵاتیان لە دهۆک ئاشکرا دەکات

SNN
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌دواداچونێك له‌باره‌ی داگیركاری زه‌وی و موڵكی هاوڵاتی و موڵكی گشتی له‌سنوری پارێزگای دهۆك بڵاوده‌كاته‌وه و باسی لەوەکردوە، “زۆربه‌ی زه‌ویه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی حزبی و ده‌ستڕۆیشتوه‌وه داگیركراون.
شنۆ ئه‌شقی سورچی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی، ده‌قی به‌دواداچونێكی سه‌باره‌ت به داگیركاری زه‌وی و موڵكی هاوڵاتی و موڵكی گشتی له‌سنوری پارێزگای دهۆك بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حیزبی به هاوكاری چه‌ند كه‌سێكی ده‌سترۆیشتو گه‌وره‌ترین گۆره‌پان له ناحیه‌ی شیلادزێ داگیر ده‌كه‌ن كه ناسراوه به گۆره‌پانی سالم (ساحه‌ی مه‌زن)، ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی گشتی به نزیكه‌یی 50 پارچه زه‌وییه داهاته‌كه‌ی بۆ به‌رپرسی حیزبیه له كاتێكدا له سه‌رده‌می به‌عس دروست كراوه و موڵكی گشتیه.
ئاماژەی بەوەشکردوە: شه‌قامێكی دوساید له نێوان ناحیه‌ی شیلادزێ و كۆمه‌ڵگه‌ی سیریێ هه‌یه به درێژایی دو كیلۆمه‌تر به هه‌زاران پارچه زه‌وی موڵكی هاوڵاتی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یه له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی ده‌سترۆیشتو ده‌ستی به‌سه‌ر داگیرا وه، له هه‌ر لایه‌كی شه‌قامه‌كه به قوڵایی (100م) داگیركرا وه، هه‌ندێكیان به بیانوی دروستكردنی بینای حكومی، له هه‌رلایه‌كی شه‌قامه‌كه به پانی (200م) وه به درێژی (2000م) (200×2000) ده‌كاته (400000م) چوار گۆشه كه له‌و بڕه ته‌نها (10000م) بینای حكومی لێ دروست كراوه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه به‌شێكیان كراون به پرۆژه و به‌شێكیشیان به نایاسایی كرین و فرۆشتنی پێوه‌كراوه.
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ئاماژەی بە چەند حاڵەتێکیش کردووە لە قەزای بەردەڕەش لەوانە “زه‌وییه‌ك روبه‌ره‌كه‌ی (1167)مه‌تر دوجایه، كراوه به پێنج پارچه زه‌وی نیشته‌جێبون له سه‌ر زه‌وی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی و له‌سه‌ر شه‌قامی گشتی (تیجارییه) به به‌های ( 230 هه‌زار دۆلار) فرۆشراوه”.
ده‌قی به‌دواداچونه‌كه:
به‌ڕێز/سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
بابه‌ت/یاداشت
داگیركارییه‌كی زۆری زه‌وی و زار له سنوری پارێزگای دهۆك ده‌كرێ كه له چه‌ند خاڵێك ئاماژه‌ی پێده‌كه‌م:
ناحیه‌ی شیلادزێ:
یه‌كه‌م: له ناحیه‌ی شیلادزێ سنورێكی به‌رفراوانی زه‌وی ته‌رخانكراوه بۆ بینای حكومی كه به‌شێكیان موڵكی هاوڵاتی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌بون به‌ڵام دواجار بینای پرۆژه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت و بازرگانی كراوه‌ته‌وه وه بۆ هه‌ر (1000م) هه‌زار مه‌ترێك ته‌نها (200م) دو سه‌د مه‌تر ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خاوه‌نی زه‌وی یه‌كه، له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر رازی نه‌بن زه‌وی یه‌كانیان راده‌ست بكه‌ن ئه‌وا به هه‌مو شێوه‌یه‌ك به‌كارهێنایان قه‌ده‌غه ده‌كرێ له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی ده‌سترۆیشتوی ئه‌و ده‌ڤه‌ره.
دوه‌م: ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حیزبی به هاوكاری چه‌ند كه‌سێكی ده‌سترۆیشتو گه‌وره‌ترین گۆره‌پان له ناحیه‌ی شیلادزێ داگیر ده‌كه‌ن كه ناسراوه به گۆره‌پانی سالم (ساحه‌ی مه‌زن)، ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی گشتی به نزیكه‌یی (50) پارچه زه‌وی یه داهاته‌كه‌ی بۆ به‌رپرسی حیزبیه له كاتێكدا له سه‌رده‌می به‌عس دروست كراوه و موڵكی گشتیه.
سێیه‌م: شه‌قامێكی دوساید له نێوان ناحیه‌ی شیلادزێ و كۆمه‌ڵگه‌ی سیریێ هه‌یه به درێژایی دو كیلۆمه‌تر به هه‌زاران پارچه زه‌وی موڵكی هاوڵاتی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یه له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی ده‌سترۆیشتو ده‌ستی به‌سه‌ر داگیرا وه، له هه‌ر لایه‌كی شه‌قامه‌كه به قوڵایی (100م) داگیركرا وه، هه‌ندێكیان به بیانوی دروستكردنی بینای حكومی، له هه‌رلایه‌كی شه‌قامه‌كه به پانی (200م) وه به درێژی (2000م) (200×2000) ده‌كاته (400000م) چوار گۆشه كه له‌و بڕه ته‌نها (10000م) بینای حكومی لێ دروست كراوه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه به‌شێكیان كراون به پرۆژه و به‌شێكیشیان به نایاسایی كرین و فرۆشتنی پێوه‌كراوه.
چواره‌م: به‌ر له‌وه‌ی شیلادزێ ببێته ناحیه دو شاره‌وانی هه‌بون به ناوه‌كانی شاره‌وانی (شیلادزێ و شاره‌وانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیریێ) دوای ئه‌وه‌ی شیلادزێ بو به ناحیه، هه‌ردو شاره‌وانی كران به یه‌ك، بینای شاره‌وانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیریێ كراوه به باره‌گای حیزبی و بینای شاره‌وانی شیلادزێ دراوه به كه‌سێك (ده‌گوترێ به‌رپرسێكی حیزبیه) به نایاسایی.
له قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش؛
یه‌كه‌م: زه‌وییه‌ك روبه‌ره‌كه‌ی (1167)مه‌تر دوجایه، كراوه به پێنج پارچه زه‌وی نیشته‌جێبون له سه‌ر زه‌وی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی و له‌سه‌ر شه‌قامی گشتی (تیجارییه) به به‌های ( 230 هه‌زار دۆلار) فرۆشراوه.
دوه‌م: زه‌وییه‌كی روكن تیجاری به به‌های (570 هه‌زار دۆلار) فرۆشراوه و ئێستا كراوه به به‌نزین خانه و به ناوی (هیوا ئۆیل).
سێیه‌م: به نیازن بنكه‌ی پۆلیسی كۆن بفرۆشن كه روبه‌ره‌كه‌ی (2500) مه‌تر دوجایه له ناو سه‌نته‌ری قه‌زای به‌رده‌ره‌ش داوای (1300هه‌زار) دۆلار ده‌كرێ.
چواره‌م: زه‌وییه‌كی روكن (1160) مه‌تر دوجا له ناو سه‌نته‌ری قه‌زای به‌رده‌ره‌ش دراوه به كه‌سێك كه زه‌وییه‌كه نه‌خشه‌ی بازاری هه‌یه داوای (10هه‌زار) دۆلاری لێده‌كرێت.
پێنجه‌م: زه‌وییه‌ك كه روبه‌ره‌كه‌ی (300) مه‌تر دوجایه تیجارییه نزیك شه‌قامی جوت سایدی قایمقامیه‌ت داوای (150)هه‌زار دۆلاری لێده‌كرێ.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









