نازم دەباغ: گرفتی گرتنەوەی ئاوی زێی بچوکمان بە لایەنی ئێرانی گەیاندوە

زێی بجوک- فۆتۆ محەمەد مستەفا
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ماوەی هەفتەیەكە لەلایەن كۆمپاری ئیسلامی ئێرانەوە ئاوی زێی بچوك گیراوەتەوە و گرفتی نەبوونی ئای خواردنەوەی لە سنوری قەڵادزێ دروستبووە، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران ئاماژە بەوەدەكات ئێمە نیگەرانی هاووڵاتیانمان بەلایەنی ئێرانی ڕاگەیاندووە بەڵام ئەم گرفتە دەبێت لەسەر ئاستی باڵای هەردوو حكومەتی عێراق و ئێران ڕێككەوتنی لە بارەوە بكرێت.
نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران بە SNNی ڕاگەیاند: بەداخەوە گرفتی گرتنەوەی ئاوی بەنداو و زێیەكن لەلایەن ئێرانەوە بەردەوام و ناوبەناو سەر هەڵدەداتەوە ئەوەش بەهۆی ئەو وشەكە ساڵی و كەمبارانییەوە سەرچاوەی گرتووە كە لەمساڵدا ڕوویداوە، بۆیە ئێمە هەمیشە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئێران كۆبوونەوەی تایبەت بەم پرسەمان ئەنجامداوە و ئەوانیش لای خۆیانەوە بەڵێنی چارەسەریان پێداوین.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەركی ئێمە گەیاندنی نیگەرانی و كێشەو گرفتەكانی هاووڵاتیانە بە لایەنی پەیوەندیداری ئێرانی، بەڵام پرسی گرتنەوەی ئاو دروستكردنی بەنداوەكان ئەوە پرسێكی سیادییە و دەبێت هەردوو حكومەتی عێراق و ئێران ڕێككەوتنی لەبارەوە بكەن، چونكە ناكرێت ئەو گرفتە بە شێوەی كاتی چارەسەر بكرێت و دواتر سەر هەڵبداتەوە.
نوێنەرەكەی حكومەتی هەرێم لە تاران ئەوەشی خستەڕوو، چەندین جار لەسەر ئاستی باڵا نوێنەری حكومەتی هەرێم هاتونەتە ئێران و لەگەڵ لایەنی ئێران كۆبوونەتەوە، بەڵام دواتر ئەو بەڵێنانەی بە لایەنی هەرێم دراوە وەك خۆیان جێبەجێنەكراون، بۆیە واباشترە ئەم بابەتە لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی ئێران و عێراق چارەسەری بنەبڕی بۆ بدۆزرێتەوە و ڕێككەوتنی لەبارەوە بكرێت.
وتەكانی نوێنەری حكومەتی هەرێم لەكاتێكدایە كە ماوەی هەفتەیەكە ئێران ئاوی زێی بچوكی گرتووەتەوە بەوهۆیشەوە گرفت بۆ دابەشكردنی ئاوی خواردنەوەی 80 هەزار دانیشتووی قەڵادزێ و دەوروربەری دروست بووە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









