شێرکۆ میروەیس: هاتنی ئەو هێزە بۆ نێو گوندی ئەڵمانی بۆ پاراستنی من بوو

شێرکۆ میروەیس
SNN
شێرکۆ میروەیس ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: دوای سەعات 10ی شەوی رابردوو، ژمارەیەك كەسی گومانلێكراو، لەناو پڕۆژەی گوندی ئەڵمانی لەسلێمانی زیاد لەچەند جارێك پرسیاری ماڵی منیان كردبوو”. ڕوونکردنەوەیەکدا شێرکۆ میروەیس، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت “دوای سەعات 10ی ئەمشەو ژمارەیەك كەسی گومانلێكراو، لەناو پڕۆژەی گوندی ئەڵمانی لەسلێمانی زیاد لەچەند جارێك پرسیاری ماڵی منیان كردبوو، هەربۆیە دوای ئاگاداركردنەوەیان، هێزەكانی ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنەكە بەڵام گومانلێكراوەكان هەڵاتوون و لێكۆڵینەوەش لەوبارەیەوە بەردەوامە”.
شێركۆ میروهیس دەربارەی هاتنی ئەو هێزە بۆ سەر کەناڵی NRT و هێرشکردنە سەریان دەڵێت”ئەم رووداوە هیچ پەیوەندیەكی بەكەناڵی NRT یەوە نیەو دەبوو زۆر بەرپرسیارانە و پیشەییانە رەفتاریان لەو بارەیەوە بكردایە
لهلایهكی ترهوه موقەدەم یاسین، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە “لەگەڵ گەیشتنی هێزەكەی ئاسایش، هێرشكەرەكان هەڵهاتوون و هێزەکەش بۆ هەڵکوتانەسەر هیچ کەناڵ و کەسێک نییە.”
ڕوونیشی کردووەتەوە، “هێزەكەی ناوەوە و دەرەوەی گوندی ئەڵمانی بۆ پاراستنی ئەو كەسایەتییە و سەرجەم دانیشتووانی گوندی ئەڵمانی ماونەتەوە و شوێنەكەش زۆنی هیچ كەس و لایەنێك نییە و وەك هەر گەڕەك و ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت لەكاتی بوونی هەر مەترسییەكدا.”شهوی رابردوو کەناڵی ئێن ئاڕتی بڵاویكردهوه؛ “هێزێکى سەربازی لە بەردەم کەناڵی ئێن ئاڕتى جێگیر کراوەو هۆكارهكهش لەسەر بڵاوکردنەوەى راپۆرتێک بووە له كهناڵهكهیانهوه”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









