وەزارەتی كشتوكاڵ لە رێگەی پرۆژەیەکەوە دەیەوێت هەزاران هەلیكار بڕەخسێنێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد كە پڕۆژە یاسای(سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵ) لە هەرێمی كوردستان ئاڕاستەی پەرلەمانی كوردستان دەكات، كە بە پەسەندكردنیشی لە لایەن پەرلەمانەوە هەزاران هەلیكار بۆ پزیشكانی ڤێرتەنەری و دەرچووانی زانكۆو پەیمانگا و ئامادەییە كشتوكاڵییەكان دەڕەخسێندرێت.
حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕایگەیاند: لە وەزارەتی كشتوكاڵ پرۆژەیاسایەكی گرنگمان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی ڕەوانەی پەرلەمانی بكەین و لەوێ پەسەند بكرێت بەجۆرێك پرۆژە یاساكە ناوی ( سەرپەرشتیكردنی پرۆژەكانی كشتوكاڵ)ە لە هەرێمی كوردستان كە ناوەڕۆكی پرۆژەكەش پەیوەندی بە پیشەسازی خۆراكەوە هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی ناوەڕۆكی پڕۆژە یاساكە بە پێی میكانیزمێك هەموو پڕۆژە كشتوكاڵییەكان سەرپەرشتیاریان هەبێت، بۆ دۆزینەوەی هەلیكاریش پێویستە ئەو كەسانەی دانەمەزراون لە دەرچووانی ڤێتێرنەری و كۆڵیژی ئەندازیاری كشتوكاڵی و پەیمانگە و ئامادەییە كشتوكاڵییەكان بەگوێرەی پسپۆڕییەكانیان بكرێن بە سەرپەرشتیاری پرۆژە كشتوكاڵییەكان لە بوارەجیاوازەكاندا.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەشی خستەڕوو، لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەو پرۆژەیاسایە ڕەوانەی پەرلەمان دەكەین و بە پەسەندكردنی ئەو پڕۆژە یاسایە سەرەڕای ئەوەی كە دەتواندرێت زیاتر لە پێنج هەزار هەلیكار دابین بكات لە هەمان كاتیشدا دەبێتە هۆی زیاتر بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









