بەریتانیا: بەهۆی ئەفغانستانەوە مەترسی تیرۆر لەسەر وڵاتەکەمان هەیە

چەکدارانی تاڵیبان
SNN
هەواڵگری بەریتانیا هۆشداریدا لەوەی لەدوای دەستپێکردنی حوکمی تاڵیبان لە ئەفغانستان، مەترسی تیرۆر لەسەر بەریتانیا دروستببێت.
کیم ماکاڵۆم سەرۆکی دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئەمڕۆ لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵی بی بی سی وتی: “دەستگرتنی تاڵیبان بەسەر ئەفغانستاندا تیرۆرستانی هانداوە و بوێری بۆیان گەڕاندووەتەوە پێشبینی دەکەین لەلایەن قاعیدەوە پیلانی هێرشکردنەسەر وڵاتانی رۆژئاوا دابڕێژرێت”.
ماکاڵۆم ئۆباڵی ئەو هێرشە پێشبینیکراوانەی خستەئەستۆی کشانەوەی هێزەکانی ناتۆ و ئەمریکا لە ئەفغانستان.
ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەفغانستان لەئێستادا ژینگەیەکی گونجاوە بۆ مەشق و راهێنانکردنی چەکدارانی قاعیدە و پیلانگێڕییان، هەمان ئەو ژینگەیەیان بۆ رەخساوە کە لە 11ی سێپتێمبەر هەیانبوو.
وتیشی کە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا 31 هێرشی تیرۆرستی لە بەریتانیا پوچەڵکراونەتەوە، راشیگەیاند: “نازانم بڵێم بەراورد بە هێرشەکانی 11ی سێپتێمبەری 2001، ئێستا بەریتانیا سەلامەتترە یاخود نا”.
قسەکانی ئەو بەڕێوەبەرەی هەواڵگری بەریتانیا لەکاتێکدایە سبەینێ یادی هێرشەکانی 11ی سێپتێمبەری 2001ە کە وایکرد ئەمریکا بچێتە جەنگەوە لە ئەفغانستان و تاڵیبان لەناوبەرێت، بەڵام دوای 20 ساڵ جارێکی دیکە حوکمیان گرتەوەدەست.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









