شارەوانی سلێمانی لەبارەی رێگریکردن لە دروستکردنی مزگەوتێک روونکردنەوە دەدات

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا باس لەوەدەکات کە رێگرییان لە دروستکردنی مزگەوتێک کردووە لەناو گوندی ئەڵمانی بەهۆی ئەوەی هیچ مەرجێکی سەلامەتی تێدا نەبووە و داوای مۆڵەتیشیان لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف نەکردووە.
ئەمڕۆ هەینی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد: “بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی شارەوانیی سلێمانی لەپێناو پیرۆزی مزگەوت و سەلامەتی ھەموو ئەو كەسانەی فەرزی نوێژ جێبەجێدەكەن، بە هاوکاری لیوای یەکی تایبەت رێگرییان كرد لە دروستكردنی مزگەوتیك لەناو گوندی ئەڵمانی كە ھیچ رێنماییەكی سەلامەتی تیدا نییە و لەسەر (خەزانی ئاو ) دروستكراوە”.
ئەوەشی خستووتەڕوو “هەروەها ھیچ مۆڵەت و رێنماییەکی لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی وەرنەگرتووە و بەپێی پلانی ناو پرۆژەكە كاری نەكردووە “.
باسی لەوەشکردووە “بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕەۆیی داوا لە خاوەنی پرۆژەی گوندی ئەڵمانی دەكات كە پابەندی رێنماییەكان بن و رەچاوی سەلامەتی ھاوڵاتییان بن، تا بتوانین ھاوكارتان بین لەو كارەخێرخوازییەدا”.

شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









