لە كۆبوونەوەكەیدا كازمی چ بەڵێنێكی بە چوار پارێزگارەكەی هەرێم داوە

پارێزگارەکانی هەرێم و فوئاد حسێن و مستەفا کازمی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی مستەفا كازمی سەرك وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرجەم پارێزگارەكانی عێراق لە بارەی ئامادەكارییەكان بۆ بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن كۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجامدا، جیاواز لەوە بۆماوەی كاتژمێر و نیوێك بە تەنها لەگەڵ چوار پارێزگارەكەی هەرێمیش كۆبووەتەوە و بەڵێنی دابینكردنی نەوتی سپی بۆ پارێزگاكانی هەرێم داوە و هاوكات قسەیەكی تایبەتیشی لەبارەی هەڵەبجەوە كردووە.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە و بەشدار لە كۆبوونەوەكەی پارێزگارەكانی هەرێم و سەرۆكوەزیرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی ئارام و سەركەوتوو (مستەفا كازمی) لەگەڵ سەرجەم پارێزگارەكانی عێراق كۆبوویەوە لەو كۆبوونەوەیەدا بریاردرا كە كە هەموو كار ئاسانییەك بۆ هاووڵاتیان بكرێت بۆ بەشداریكردنیان لە پرۆسەكەدا و ڕەخساندنی كەشێكی ئارام بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، جیاواز لەو كۆبوونەوەیە بە جیا لەگەڵ ئێمە وەك هەر چوار پارێزگارەكەی هەرێمی كوردستان سلێمانی و هەولێر و دهۆك و هەڵەبجە بۆ ماوەی یەك كاتژمێر و نیو كۆبوویەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا بەڵێنی ئەوەمان پێدرا كە لە نزیكترین كاتدا نەوتی سپی ماڵان ڕەوانەی پارێزگاكانی هەرێم بكات، ئێمەش یاداشتێكی تایبەتی هەڵەبجەمان ئاراستەكرد كە تایبەت بەڕێكارەكانی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە، لە وەڵامدا ئەوەی وت كە كاری جدی دەكەن تا كۆتایی ئەمساڵ ئەو بابەتە یەكلایی بكەنەوە یاخود بە لایەنی كەمەوە دوای پێكهێنانی كابینەی نوێ دەبێت بابەتی بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە كۆتایی پێبێت.
پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، وابڕیارە كە لە هەفتەی داهاتوو شاندێك لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق سەردانی هەڵەبجە بكەن و لە نویكەوە چەند بابەتێكی پەیوەست بە پارێزگاكەمان تاوتوێ بكەین، هاوكات لەبارەی كردنەوەی مەرزی سازانیش حكومەتی عێراقی بڕیاری خۆی دەركردووە بە كردنەوەی مەركە تەنها فەرمانی حكومەتی هەرێمی ماوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئێران مەرزی سازان بكەینەوە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









