دڵشاد عومەر: سبەینێ بە پلانێکی نوێوە دەست بە پرۆسەی خوێندن دەکەین

دڵشاد عومەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاشكرایكرد كە هەموو ئامادەكارییەك كراوە بۆ ئەوەی سبەی سێ شەممە 14/9/2021 لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن دەستپێبكاتەوە بۆ ئەو مەبەستەش بۆ سەرجەم بوارەكان پلانی پێویست دانراوە چ لەڕووی فەوتانی ئەو وانانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا نەخوێندراون یاخود ئەو مامۆستایانەی كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە هاوكات ئەمساڵیش یەكپۆشتی خوێندكاران جێبەجێ دەكرێت.
دڵشاد عومەر، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: وەك ئەو پلانەی كە پێشتر ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە دامان ڕشتبوو سبەی سێ شەممە 14/9/2021 لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەستدەكرێتەوە بە پرۆسەی خوێندن جگە لەو قوتابخانانەی كە خولی تایبەت بە بەڕێوەچوونی كارمەندانی كۆمیسیۆنیان تیادا بەڕێوە دەچێت و چەند ڕۆژێك كردنەوەی ئەو ناوەندانە دوادەكەوێت بەڵام ئەو قوتابخانانەی كە ئەو خولانەیان تیادا بەڕێوە دەچێت ژمارەیەكی كەمن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو وانانەی كە ساڵی ڕابردوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخوێندراون ئێمە پلانی تایبەتمان داناوە بەجۆرێك لە سبەینێوە بۆ ماوەی سێ هەفتە تەنها پێداچوونەوە دەبێت بەو وانانەی كە ساڵی ڕابردوو نەخوێندراون، بەلام بۆ پۆلەكانی ( یەكی بنەڕەتی ، حەوتی بنەڕەتی 12ی ئامادەیی) ئەوا قەرەبوو نایانگرێتەوە و ڕاستەوخۆ وانەی نوێ دەخوێنن چونكە ئەو پۆلانە بۆ خوێندكاران پۆلی نوێیە و خوێندكاران تیایدا وانەیان نەفەوتاوە.
بەڕێوەبەری گشی پەروەردەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەمساڵ بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە یەك پۆشی لە جلوبەرگی خوێندكاران و قوتابیان پەیڕەو دەكرێت ئەوەش بە گوێرەی ڕەنگی ئەو جلانەی كە بە گوێرەی پۆلەكانی خوێندن دیاریكراوە، هاوكات پرۆسەی وەرگرتنی ڤاكسین لە لایەن مامۆستایانەوە بەردەوامی هەیە و تا ئێستا ڕێژەیەكی زۆر باش لە مامۆستایان ڤاكسینیان وەرگرتووە بەلام هێشتا وەرگرتنی ڤاكسین نەبووەتە ئیجباری و مامۆستایان دەبێت خۆیان هەست بەو بەرپرسیارییەتیە بكەن و خۆیان بكوتن بۆ ئەوەی خۆشیان و دەوروبەرەكەشیان پارێزراوبن لە كۆرۆناو هاوكات گرفتیش بۆ پرۆسەی خوێندن دروست نەكەن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









