“هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانی لێبڕینی مووچەی نەهێشت، هاوپەیمانیش درێژە بەو هەوڵانە دەدات”

0
819

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەگەڵ نزیك بوونەوەی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم ترسیان لەوەیە كە لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان عێراق ناردنی پارە بۆ هەرێم ڕابگرێت و لێبڕینی مووچە دەستپێبكاتەوە، بەڵام كاندیدانی لیستی هاوپەیمانی جەخت لەوە دەكەنەوە چۆن هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانی بووە هۆی كۆتایی هاتن بە لێبڕینی مووچە، بەهەمان شێوە لیستی هاوپەیمانیش درێژە بەو هەوڵانە دەدات.

هەرێم كەمال ئاغا، كاندیدی ژمارە (20)ی لیستی هاوپەیمانی لە بازنەی سێی پارێزگای هەولێر بە SNN ی ڕاگەیاند: هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانی بۆ بەدەستهێنانی مافە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆتایی هێنان بە لێبڕینی مووچە شانازییەكە كە ئێمە و هەموو ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی و تەنانەت هاووڵاتیانی دلسۆز و خاوەن هەڵوێست سەربەرزین پێی و كەسیش ناتوانێت ئینكاری لەو هەوڵە بەردەوامانەی قوباد تاڵەبانی بكات لەسەردانیکردنی بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی تا ئەو كاتەی توانی مافەكانی كورد لە بودجەی گشتی عێراق بچەسپێنێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: خۆشبەختانە ئەو كانیدانەی كە لە ئێستادا لیستی هاوپەیمانی بەربژێری كردووە بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی پەرلەمانی عێراق سەرجەمیان كەسانی پسپۆڕ و خاوەن ئەزمون و لێهاتوون كە دەتوانین زۆر سەركەوتووانە درێژە بەو هەوڵانەی ( قوباد تاڵەبانی) بدەین و ڕێگە نەدەین لە داهاتوودا دەستببرێت بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دواتر لێبڕینی مووچە دەستپێبكاتەوە، بۆیە ئەوەی ئێمە پلان و بەرنامەمان بۆ داناوە زیاتركردنی ماف و شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمە لە بودجەی گشتی عێراق.

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ SNN ئەوەی خستەڕوو، ئەو هەموو سەردانانەی كە قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا ئەنجامیدا لای زۆركەس پێیان وابوو كە ئەنجامی نابێت، بەلام پێداگیری قوباد تاڵەبانی كە لە ئێستادا سەرۆكی لیستی هاوپەیمانییە توانی ئەوە جێگیر بكات مانگانە بەلایەنی كەم 200 ملیار دینار بۆ فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكرێت هەر ئەمەش وایكرد كە كۆتایی بە لێبڕینی مووچە بهێندرێت و دڵنیایی بدرێت بە فەرمانبەران كە مانگانە لەكاتی خۆیدا و بە بێ‌ لێبڕین مووچەكانیان وەردەگرن، بۆیە دلنیاین كە لەداهاتووشدا قوباد تاڵەبانی و تیمەكەی لە لیستی هاوپەیمانی بەهەمان نەفەس كاردەكەن و پێداگرێكی سەرسەختی مافەكانی هاووڵاتیانی هەرێم دەبن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this