زۆربوونی گەندەڵی لە مەرزەكانی عێراق جوڵەی بازرگانی لە باشماخ و پەروێزخان كەمكردووەتەوە

سیروان محەمەد
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەهۆی ئەو بێسەروبەرەییەی كە لە مەرزەكانی ژێردەستەڵاتی حكومەتی عێراقدا دەگوزەرێت و ئەو گەندەڵییە زۆرەی ئەنجامدەدرێت بووەتە هۆی ئەوەی كە بازرگانان كاڵا و شمەكەكانیان لە مەرزەكانی باشماخ و پەروێزخانەوە هاوردەنەكەن و بە باجێكی زۆركەم لە مەرزەكانی عێراقەوە هاوردەی دەكەن هەر ئەوەش وایكردووە كە جوڵەی بازرگانی لە پەروێزخان و باشماخ كەم بێتەوە.
سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند مانگێكە جوڵەی بازرگانی لەدەروازە سنوورییەكانی پەروێزخان و باشماخ زۆركەمیكردووە، و بازرگانان كاڵاو شەمەكەكانیان لە مەرزەكانی ژێردەستەڵاتی حكومەتی عێراقی هاوردە دەكەن ئەوەش چەند هۆكارێكی تایبەت بەخۆی هەیە كە گرنگترینیان ئەو گەندەڵییەیە باڵی بەسەر دەروازە سنوورییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقدا كێشاوە و لە ڕێگەی بەرتیلێكی كەمەوە بازرگانان دەتوانن بارەكانیان بەبێ دانی گومرك یان لەبەرامبەر بڕە پارەیەكی كەمدا تێپەڕێنن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی لە مەرزەكانی ژێر دەستەڵاتی حكومەتی عێراقی كارئاسانی دەكرێت بۆ بازرگانان بەتایبەت لە بابەتی جێبەجێكردنی پێناسی گومرگی لە كاتێكدا هەمان ئەو پێناسی گومرگییەش لە مەرزەكانی هەرێم جێبەجێدەكرێت، بەڵام عێراق بۆخۆی ئامادە نییە جێبەجێی بكات ئەمەش دەبێتە ھۆی كەمبوونەوەی تێچووی بارەكان بەم هۆیەشەوە بەشێك لە بازرگانەكانی ھەرێمی كوردستان كارە بازرگانییەكانیان گواستۆتەوە بۆ ئەو دەروازەكانی دیكەی ژێردەستەڵاتی عێراق چونكە بۆ هێنانی كاڵاكانیان كەمتری تێدەچێت بەراورد بەهەرێمی كوردستان.
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەوەشی خستەروو، هۆكارێكی دیكەی كەمبوونەوەی جوڵەی بازرگانی لەمەرزەكانی باشماخ و پەروێزخان پەیوەندی بەوەوە هەیە كە لەم وەرزەدا ساڵانە بەرهەمی ناوخۆیی لە سەوزە و میوە و بەرهەمی دیكەی كشتوكاڵی پێدەگات وهاوردە كردنی بەرهەمە كشتوكاڵییە دەرەكییەكان كەم دەكات، بۆیە ئێمە لەهەماهەنگیداین لەگەڵ حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقیش بۆ ئەوەی لەهەموو دەروازە سنوورییەكان یاسا جێبەجێ بكرێت و پابەندبین بەرێكارە یاساییەكانەوە بۆ ئەوەی جوڵەیەكی زیاتر بكەوێتەوە دەروازە سنوورییەكانی باشماخ و پەروێزخان.
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 خولهك لهمهوپێشسیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
ئهیلول 7, 2026
هەواڵی زیاتر
-
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 خولهك لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
ئهیلول 8, 2026 -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
ئهیلول 8, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 خولهك لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
ئهیلول 8, 2026
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









