سبەینێ زیاتر لە یەک ملیۆن و 800 هەزار خوێندکار دەست بە خوێندن دەکەنەوە

خوێندنگهیەکی بنەڕەتی لە هەولێر | فۆتۆ: SNN
SNN
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەریمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ زیاتر لە یەک ملیۆن و 800 هەزار خوێندکار لە خوێندنگە حکومی و ناحکومیەکان دەست بە خوێندن دەکەنەوە و باسی لەوەشکرد، بەشێک لە قۆناغەکان بۆ ماوەی سێ هەفتە پێداچوونەوە بە وانەکانی ساڵی رابردوو دەکەن وەک قەرەبووکردنەوە.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندوە: “سبەی 14ی ئەیلوول دەرگەی ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە هەر لە باخچەی منداڵان و قوتابخانە بنەڕەتییەکان و خوێندنگە ئامادەییەکان و پەیمانگاکانیش دەکرێنەوە”.
راشیگەیاندوە: “زیاتر لە ملیۆنێک و 725 هەزار خوێندکارمان لە گشت قۆناخەکانی خوێندن هەیە، لە کەرتی ناحکومیش زیاتر لە 90 هەزار خوێندکار لەو کەرتە دەخوێنن، واتە زیاتر لە ملیۆنێک و 800 هەزار خوێندکار لە ناوەندەکانی خوێندن دەست بە خوێندن دەکەنەوە”.
باسی لەوەشکردوە: “ئەوەی گرنگە بە نسبەت ئێمە رێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکرێت و پێویستە مامۆستایان ڤاکسین وەربگرن بۆ ئەوەی پارێزراوبن و بتوانین ساڵێکی باش و سەقامگیر بەڕێبکەین. لەگەڵ ئەوەشدا رێکارەکانی دیکەی خۆپارێزی لە بەستنی دەمامک لە ناوەندەکانی خوێندن ناچارییە و پێویستە جێبەجێ بکرێت، وەکو وەزارەتی پەروەردە دوو ملیۆن و 500 هەزار ماسک و 50 هەزار پاککەرەوە (معقم)مان بۆ ناوەندەکانی خوێندن دابینکردووە و لە چەند رۆژی ئاییندە بەسەریان دابەش دەکرێت”.
سەبارەت بەو ماوەیەی کە بەهۆی کۆرۆناوە خوێندنگەکان داخران، ئالان حەمەسەعید وتی: “ئێمە ماوەیەکمان داناوە بۆ قەرەبووکردنەوە، قۆناخەکانی (2-3-4-5-6-8-9)ی بنەڕەتی لەگەڵ قۆناخی 11ی ئامادەیی سێ هەفتەیان بۆ دانراوە لەگەڵ دەستپێکی دەوام، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆگرامەکان ئەو بەشەوانانەی دیاریکردووە کە پێویستە لە ماوەی ئەو سێ هەفتەیە بدرێت بە خوێندکاران”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









