
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرەڕای ئەوەی ئەمساڵ بەتایبەت لە وەرزی هاویندا دانیشتووانی زۆربەی گەڕەكەكانی هەولێر ڕووبەڕووی بێئاوی بوونەوە و هاووڵاتیان لەسەر گیرفانی خۆیان و بەتانكەر ئاویان دەكڕی، بەڵام بەرپرسانی ئیداری شارەكە تائێستاش نەیانتوانیوە چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ ئەو گرفتەی هاووڵاتیان بدۆزنەوە، لەو چوارچێوەشدا ئەمڕۆ جارێكی دیكە دانیشتووانی هەولێر بێ ئاو بوونەوە ئەوەش بەهۆی شكانی بۆری ئاوی ئیفراز سێ.
زەردەشت عەبدولخالق، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی كاركردن لەو زەویانەی كە بۆری ئاوی ئیفراز سێی پیادا تێدەپەڕێت، ئەمڕۆ جارێكی دیكە بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شكایەوە، بۆیە داواكارین لەهاووڵاتیان دەست بەئاوەوە بگرن تا چارەسەری بەپەلە بكەین و تیم و ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتیمان خەریكی چاككردنەوەین.
بەگوێرەی بەدوادچوونەكانی SNNشكانی ئەو بۆریەی ئیفراز سێی هەولێر لەمساڵدا ئەمە بۆ نزیكەی 20 جارە ئەو بۆریە دەشكێت و بۆ ماوەی چەند رۆژێك هەولێر كێشەی دابەشكردنی ئاوی بۆ دروست دەبێت، بەتایبەت ئەو گەڕەك و شوێنانەی كەوتبونە سەر بۆڕی ئاوی ئیفرازسێ.
شوێنی تێپەڕبوونی بۆری ئاوی ئیفراز سێ لە گوندی گەزنەوە تا دەگاتە هەولێر دیارنییە، بەهۆیەوە لەكاتی هەڵكەندنی زەوی، زۆرجار بۆرییەكە ڕووبەڕووی شكان دەبێتەوە، چاككردنەوەی بۆرییەكەش چەند ڕۆژێكی پێویستە لەو ماوەیەشدا بەشیكی زۆری دانیشتووانی هەولێر بێ ئاو دەبن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









