مەرزی باشماخ: بۆ هاوکاری هاووڵاتیان پشکنینی کۆرۆنامان کردووەتە 24 کاتژمێری

مەرزی باشماخ
SNN
بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویکردەوە: لەپێناو ئاسنکاری بۆ هاووڵاتیان پشکنینی کۆرۆنا لە مەرزەکە دەکرێتە 24 کاتژمێری و چیتر پێویست ناکات هاووڵاتیان لە مەرزەکە تا بەیانی بمێننەوە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: هاووڵاتیان و گەشتیاران ئاگاداردەکەینەوە کە پاش کۆبونەوەی بەڕێز (عەمید محمد تاهیر ) و (سەرپەرشتیاری تیمی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باشماخ ) بە بڕیار و ڕاسپاردەی بەڕێز سەرپەرشتیاری دەروازەی باشماخ، گرفتی داخرانی بنکەی تایبەت بەپشکنینی کۆرۆنا چارەسەرکرا و لە ئێستادا بنکەی پشکنینی کۆرۆنای باشماخ بەشێوەی (24) کاتژمێری لەئەرکدا دەبن و چیتر لەکاتژمێر (12) ی شەوەوە بنکەکەیان داناخرێت ئەمەش لەپێناو زیاتر خزمەت گەیاندن بەو هاوڵاتیانەی بەدەروازەکەدا گوزەردەکەن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: بەهۆی ئەوەی پێشتر لە کاتژمێر (12)ی شەوەوە تا (8)ی بەیانی کارمەندانی بنکەی پشکنینی کۆرۆنا پشوویان وەردەگرت ، هاوڵاتیان و گەشتیاران دەبوو بمێننەوە لەناو دەروازەکەدا و ئەمەش ناڕەحەتی و سەختی بوو بۆ ئەو هاوڵاتیانە ، بۆیە لەمەولا لەکاتی گەیشتنی هەرکەسێک ، بەبێ گوێدانە کات دەستبەجێ لەلایەن کارمەندی ئێشکگرەوە ڕێکارە تەندروستی یەکانی بۆ ئەنجام دەدرێ و دواتر لەلایەن بنکەی نشینگەی باشماخەوە کاروبارە ئیداری و یاسایی یەکانیان بۆ تەواو دەکرێت بەشێوەی (24) کاتژمێری و بەبێ وەستان و مانەوە.
لەگەڵ ڕێزدا…
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
17كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









