بەرپرسی مەڵبەندی بادینانی یەكێتی: لەژێر فشاری جەستەیی و دەرونی دانپێدان لە كادرەكەی یەكێتی وەرگیراوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمرۆ دادگای دهۆك سزای حەوت ساڵ زیندایكردنی بەسەر ( مەلا نەزیر بەرواری) كادری یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان لە بادینان سەپاند بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ پەكەكە، بەرپرسی مەڵبەندی بادینانی یەكێتی سەرەڕای ئەوەی تۆمەتەكانی سەر ئەو كاردەی یەكێتی رەتدەكاتەوە لە هەمان كاتیشدا دەڵێت لەژێر فشاری جەستەیی و دەرونی دانپێدان لە كادرەكەی یەكێتی وەرگیراوە.
ئاراس محەمەد ئاغا، بەرپرسی مەڵبەندی بادینانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا كە دۆسیەی دەستگیركراوانی چالاكوانانی بادینان كاردانەوەی فراوان و نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێناوە، دەسەڵاتی دادوەری لە ژێر دەسەڵاتی پارتی خستووەتە ژێر پرسیارەوە و ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەگەری لە سنورەكەدا تەواو بەرتەسككراوەتەوە، لەم كاتەدا سزای زیندانیكردنی حەوت ساڵ بەسەر ( مەلا نەزیر بەرواری) كادری یەكێتی لە بادینان سەپێندرا بڕیارێكی تەواو سیاسی بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەكاتێكدا خەڵكی لە چاوەڕوانی ئەوەدا بوون كە پێداچوونەوە بە كەیسی دەستگیركراوانی بادیناندا بكرێت و چالاكوانانی سنورەكە ئازاد بكرێن بەڵام دوور لە چاوەڕوانییەكان سزای كادرەكەی یەكێتی درا، بۆیە ئێمە و خەڵكی كوردستانیش ئەو ڕاستیە دەزانین كە پرۆسەی دادگایكردنی ( مەلا نەزیر) دوور لە ڕێساو یاساكان بەڕێوە چووە و لەژێر فشاری جەستەیی و دەرونی دانپێدانان بەو كادرەی یەكێتی كراوە بۆیە ئێمە ئەو دادگاییە ڕەتدەكەینەوە.
بەرپرسەكەی مەڵبەندی بادینانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بەشێك لە دادگاكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی بوونە داردەستی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی حزب بەتاكرەوانە بڕیارەكان دەردەكەن، ئەوەش دوورە لە بەهاكانی مافی مرۆڤ و دەبێت هەرچی زووە كار بۆ وەستاندی ئەم جۆرە سیاسەتە بكرێت كە دادگاكانی سنوری بادینان بەڕێوەدەچێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









