شادی نەوزاد “داهینەری بە بنەماڵەیی كردنی حزب شاسوار عەبدولواحیدە”

شادی نەوزاد
SNN
شادی نەوزاد پەرلەمانتاری كوردستان ئاماژە بەوەدەكات، “پێمسەیرە كاتێك هەموو هەوڵێكی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ ئەوەیە كە جگە لەخۆی و هاوسەر و كەسە نزیكەكانی كەسی دیكە دەستەڵاتی هیچیان نەبێت، بەڵام حزبەكانی دیكە بە حزبی بنەماڵەیی ناو دەبات لەكاتێكدا بۆ خۆی داهێنەری بە بنەماڵەیی كردنی حزب بوو هەر ئەوەشە وایكردووە متمانەی بە كەسانی دەرەوەی بنەماڵەكەی خۆی نەبێت بیانكاتە كاندید”.
پەرلەمانتاری پێشووی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی بە بنەماڵیی بوون لە نەوەی نوێ شتێكی تازە نییە، چونكە ئەو بابەتە هەر لەسەرەتای دروستبوونی جوڵانەوەكەوە ڕەنگیداوەتەوە و ئێمەش كە یەكێك بووین لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەمیشە لە دژی ئەم سیاسەتەی (شاسوار عەبدواحید) دەوەستاینەوە ئەمەش ناوبراوی زۆر نیگەران دەكرد تا كار گەیشتە ئەوەی لە جوڵانەوەكە دەرمان بكات و دواتر بەوەشەوە نەوەستا چەندین تۆمەتی بێ بنەماشی بۆ دروستكردین.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر ئەوكات (شاسوار عەبدواحید) نەوەی نوێی بە بنەماڵەیی كردبوو بەجۆرێك كە سەرجەم داهاتی نەوەی نوێ لە ژێردەستەڵاتی هاوسەری (شاسوار عەبدواحید) بوو، هاوكات سەرجەم كاروبارەكانی جوڵانەوەكە لەلایەن دوو كەسەوە بەڕێوە دەبران یەكێكیان سكرتێری (شاسوار عەبدواحید) بوو كە پورزای هاوسەرەكەی بوو ئەوی دیكەشیان برای هاوسەرەكەی بوو، هاوكات سەرجەم كاروبارەكانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەغدا لە لایەن (سروە عەبدواحید) خوشكی شاسواری عەبدواحید بەڕێوە دەبران، ئەمەش سەرەتایەك بوو بۆ بوون بە بنەماڵەیی نەوەی نوێ.
ئەو پەرلەمانتارەی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئێستاش كە لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان عێراق نزیكبووینەتەوە جارێكی دیكە شاسوار عەبدولواحیدی و نەوەی نوێ كاركردنی بنەماڵەیان تۆخكردووەتەوە بەجۆرێك شاسوار خوشكەکەی و پەرلەمانتارە گوێڕاڵەكانی شاسوار كە ناتوانن وشەی (نا یان نەخێر) بەرامبەر شاسوار بەكاربهێنن هەریەكە و هاوسەرەكانیان كاندید كردووە و متمانەیان بە كەسانی دیكە نەبووە بیانكەنە كاندید بانگەش بۆ ئەوەش دەكەن دەیانەوێت حزبی بنەماڵەیی نەهێڵن بەڵام خۆیان كار بۆ بنەماڵەیی كردنی حزب دەكەن.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









