قوباد تاڵەبانی لە ئاكرێوە: بەیەكەوە لەم ھەڵبژاردنە ھاوسەنگی ھێز دەگێڕینەوە

SNN
ئەمڕۆ پێنج شەممە 23ى 9ى 2021، قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان سەردانی دەڤەرى بادینانی کرد و لەیەکەم وێستگەى سەردانەکەىدا بۆ ئاکرێ، لەبارەگاى کۆمیتەى رێکخستنی ئاکرێی (ی.ن.ک) لەگەڵ کادرانی یەکێتی و بزووتنەوەى گۆڕاندا کۆبۆوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا کەئاراس محمد ئاغا لێپرسراوی مەڵبەندی ٤ی رێکخستنی دهۆکی یەکێتی و ئیمان عەبدولرەزاق کاندیدی ژمارە 26 لەبازنەى 3 لەپارێزگاى دهۆک ئامادەیبوون، سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان بەکادر و هەڤاڵانی راگەیاند: ئەم ھەڵبژاردنە زۆر گرنگ و چارەنوسسازە بۆیە دەبێ بەهەمووان هەوڵى سەرخستنی هاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی بدەین لەپێناو بەهێزکردنی پێگەى کورددا لەبەغدا.
قوباد تاڵەبانی وتیشی: راستە گلەییتان لە شێوازی حوكمڕانی ھەیە، بەوپێیەى ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئەنجومەنى نوێنەرانی عێراقە دەتوانین بەناردنی نوێنەری بەهێزی هاوپەیمانی کوردستان بۆ بەغدا رێگری بکەین لەهەر هەوڵێکی زیانگەیاندن بەئەزموونی هەرێمەکەمان و کاربکەین بۆ بەدیهێنانی داخوازییە رەواکانی گەلەکەمان.
سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان بەگرنگییەوە باسى لەم هاوپەیمانێتییە کرد و وتی: یەكێتی و گۆڕان بڕیاریانداوە بەیەكەوە كاربكەن لەپێناو یەكڕیزی و زامنکردنی مووچە و خزمەتگوزاری باشتر و سەقامگیری، جەختیشیکردەوە کەناھاوسەنگی ھێز گرفتە، بۆیە دەبێت لەڕێی ئەم ھەڵبژاردنەوە ھاوسەنگی ھێز بگێڕینەوە.
قوباد تاڵەبانی لەئاكرێوە رایگەیاند: سەقامگیری سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی دەگێڕینەوە و لەبەغدادەوە بەدەنگێكی زوڵاڵەوە بەرگری لە مافەكانتان دەكەین، و ناھێڵین مافی كەس پێشێل بكرێت.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا کادرانی یەکێتی و گۆڕان سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان خستەروو لەسەر شێوازی بەرێوەچوونی بانگەشەى هەڵبژاردنی هاوپەیمانی کوردستان، هاوکات پەرۆشی خۆیان نیشاندا بۆ کارکردن لەپێناو سەرخستنی کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









