ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتوو: “پارتی كەوتووەتە كڕینی دەنگی ئەندامانی یەكگرتوو”

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ نزیك بوونەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژادنە پێشوەختەكەی پەرلەمانی عێراق بەهۆی ترسی پارتی لە كەمبوونەوەی دەنگەكانی لە سنوری پارێزگای دهۆك و هەولێر، سیاسەتی كڕینی دەنگی ئەندامانی دیكەی حزبەكانی دەستپێكردووە بەتایبەت ئەندامانی یەكگرتوو، ئەمە بە گوێرەی ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتوو کە لە لێدوانێکیدا بۆ SNN، ئەو بەڵێنانە ئاشکرادەکات کە بە دەنگدەرانی داوە.
ئەندامێکی سەرکردایەتی لە یەكگرتووی ئیسلامی کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە بۆ SNNی پشتڕاستکردەوە کە “پارتی سیاسەتی کڕینی دەنگی گرتووەتەبەر”، ئەو بەرپرسەی یەکگرتوو وتیشی: “ئەو پارەیەی كە پارتی دەنگی دەنگدەرانی حزبەكانی دیكەی پێدەكڕێت پارەی ڕەنج و ماندووبوونی ئەندامانی حزبەكەی نییە، بەڵكوو پارەی دزراوی خەڵكی ئەم كوردستانەیەو ئێمە لە زوەوە هەستمان بەو مەترسییە كردووە بەداخەوە هەندێك لە ئەندامەكانیشمان كە تەنها پارە و پلەو پۆستیان لامەبەست بووە تەسلیم بە ئیرادەی پارە و پارتی بوون، بەڵام لە بەرامبەریشدا هەزاران ئەندام و كادری دیكەشمان هەن وەك قەڵایەكی پۆڵایەن بەرگری لە سیاسەتی یەكگرتوو دەكەن بە تایبەت لە هەولێرو بادینان ئامادە نین لەبەرامبەر پارە و پلەو پۆست خۆیان بفرۆشن”.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکگرتوو دەڵێت: “پارتی دیموكراتی كوردستان لەڕێگەی پێدانی چەند بەڵێنێك بەو ئەندامانەی كە لەسەر میلاكی یەكگرتووی ئیسلامی لە دامودەزگا حكومییەكان دامەزراون بە جۆرێك ئەگەر دەنگ بە پارتی بدەن، پلەكانیان بەرزدەكەنەوە و دەیانكەنە بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگانەی كە خۆیان دەیانەوێت، هاوكات جگە لە موچەی حكومەتیش مووچەی حزبیشیان بۆ دەبڕێتەوە، لەم سیاسەتەشیدا تاڕادەیەك سەركەوتوو بووە بەڵام بەشێك لە ئەندامانی یەكگرتوو ئامادە نەبوون بچنە ژێر باری ئەو داواكاریانەی پارتی، لە بەرامبەردا هەڕەشەیان لێكراوە”.
بە گوێرەی بە دواداچوونەكانی SNN بەهۆی ترسی پارتی لە كەمبوونەوەی دەنگەكانی لە سنوری پارێزگای دهۆك و پارێزگای هەولێر ماوەی چەند ڕۆژێكە دەستیكردووە بە سیاسەتی كڕینی دەنگی ئەندامانی حزبەكانی دیكە و مەبەستی سەرەكی پارتیش كڕینی ئەندامانی یەكگرتووی ئیسلامییە لە سنوری پارێزگای دهۆك كە چەند ساڵێكە یەكگرتوو لە پارێزگای دهۆك ڕكابەری سەرەكی پارتییە و لە ئێستاشدا بەهۆی كەیسی گیراوانی بادینان هێندەی دیكە ترسی كەمبوونەوەی دەنگەكانی پارتی لەو سنورە وای لەبەرپرسە باڵاكانی ئەو حزبە كردووە بەهەر نرخێك بێت نەهێڵن كورسییەكانی پارتی لەو سنورە كەمبكات ئەگەر بە لێدان و هەڕەشەكردن و دروستكردنی تۆمەتیش بێت بۆ ئەندامانی حزبەكانی دیكە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









