
ئامێری هەڵبژاردن
SNN -عەلی حەمەسەعید
لەگەڵ نزیک بوونەوە لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی پەرلەمانی عێراق پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ساختەکاری، ئامێرێکی دروستکردنی کارتی دەنگدان دەباتە بارەگای لقی دووی پارتی و کۆمیسۆنیش بەرپرسی نوسینگەی هەولێر لەکارەکەی دوور دەخاتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی، کە لە بەرپرسانی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەست SNNکەوتوون، پێش چەند هەفتەیەک بەرپرسی پێشووی ئۆفیسیی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەسەر داوای بەرپرسانی پارتی لەهەولێر ئامێری تایبەت بە دروستکردنی کارتی دەنگدانیان بردووەتە بارەگای لقی دووی پارتی، بەڵام بردنی ئەو ئامێرەی کۆمیسیۆن بەبێ ئاگاداری ئۆفیسی نشتیمانیی کۆمیسیۆن بووە لە بەغدا، بۆیە لە دوای ئەوەی ئەنجومەنی کۆمیسیاران بەم بابەتە دەزانن بڕیاری دوورخستنەوەی بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆن دردەکەن و کوردێکی خەڵکی خانەقین بەناوی ( حەیدەر محەمەد) لە جێگەی دادەنرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە،هەر لەسەر داوای پارتی داوا لە بەرپرسی پێشووی ئۆفیسی هەولێر کراوەکە لەبەرژەوەندی پارتی گۆڕانکاری لە سنوری جوگرافی بازنەکانی دەنگدانی هەولێر بکات، بەڵام کۆمیسیۆن ئەمەشی ڕەتکردووەتەوە بۆیە کۆمیسیۆن ئەو کەسەی کردووەتە بەڕێوەبەری نوێی ئۆفیسی هەولێ، کە پێشتر بەڕێوەبەری ئامارو داتای كۆمیسیۆن بوو لە لقی هەولێر.
بۆ وەرگرتی زانیاری زیاتر لەسەر ئەو بابەتەSNN پەیوەندی بە بەرپرسانی باڵای پارتییەوە کرد لە هەولێر، بەڵام بە بیانووی ئەوەی سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنن کاتی ئەوەیان نیە قسە لەسەر ئەو بابەتە بکەن، هیچ لێدوانێکیان نەدا.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









