
SNN
پارتی رووسیای یه‌كگرتوو كه پارته‌كه‌ی ڤلادمیر پۆتن سەرۆکی ئەو وڵاتەیە توانی به به‌ده‌ستهێنانی 324 كورسی له ئه‌نجوومه‌نی دومای ده‌وڵه‌ت كه باڵی خواره‌وه‌ی په‌رله‌مانی رووسیایه، بگاته ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه ده‌توانێت ده‌ستووری رووسیا هه‌موار بكاته‌وه.
ئه‌للا پامفیلۆڤا سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رووسیا، له‌باره‌ی ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی دوما كه له 17-19ی ئهیلوول ئه‌نجام درا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا.
پامفیلۆڤا رایگه‌یاند، كه رێژه‌ی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا 51.72٪ بووه و 56 ملیۆن و 483 هه‌زار و 685 ده‌نگده‌ر به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كردووه.
ناوبراو روونیشیکردەوە: “به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن پارتی رووسیای یه‌كگرتوو 324 كورسی، پارتی كۆمۆنیست 57 كورسی، پارتی دادی رووسیا 27 كورسی، پارتی لیبڕاڵ دیموكرات 21 كورسی و پارتی مرۆڤه نوێیه‌كان 13 كورسی به‌ده‌ست هێناوه”.
هه‌روه‌ها یه‌ك كاندید له هه‌ریه‌ك له پارتی نیشتمان، پلاتفۆرمی مه‌ده‌نی و پارتی پێشكه‌وتن كه نه‌یانتوانیووه به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن ببڕن و پێنج كاندیدی سه‌ربه‌خۆ توانیوویانه بگه‌نه ئه‌نجوومه‌نی دوما.
بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری رووسیا ده‌نگی زیاتر له 300 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی دوما پێویسته.
به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه كه له سه‌دا 100ی ده‌نگه‌كان جیاكراونه‌ته‌وه، پێنج پارت توانیوویانه به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن تێبپه‌ڕێنن. پارتی رووسیای یه‌كگرتوو توانیوویه‌تی 49.89٪ ده‌نگه‌كان، پارتی كۆمه‌نیست 18.93٪ ده‌نگه‌كان، پارتی لیبڕاڵ دیموكرات 7.55٪ی ده‌نگه‌كان، پارتی دادی رووسیا 7.46٪ی ده‌نگه‌كان و پارتی مرۆڤه نوێیه‌كانیش 5.32٪ ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنن.
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێشسێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێشئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









