دەستەی دەستپاکی بەدواداچوون بۆ بوونی دەڵاڵ لە دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر دەکات

SNN
دوای ئەوەی پارێزەرێک رایگەیاند، بەڵگەی هەیە کە ژمارەیەك دادوەر لە دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی هەولێر “دەڵاڵیان هەیە و پارە لە خەڵك و لە پارێزەران وەردەگرن”، بە وتەی پەرلەمانتارێک سەبارەت بەم بابەتە دەستەی دەستپاکی هەرێم بڕیاریدا رۆژی یەکشەممە بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیەیە بکات و بەڵگەکانی وەربگرێت.
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ” بەدواداچونم کرد بۆ وتەی پارێزەرێک کە دەڵێ ژمارەیەك دادوەر لە دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی هەولێر دەڵاڵیان هەیە و پارە لە خەڵك و لە پارێزەران وەردەگرن لە داگاكانی (كەتن، بەرایی، پێداچونەوە)، بۆیە قسەم لەگەڵ سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و داواکاری گشتی کرد و داوای لێکۆڵینەوەی یاساییم کرد”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، “دەستەی دەستپاکی پێیان ڕاگەیاندم کە ڕۆژی یەکشەممە دەستدەکەین بە لێکۆڵینەوە لە زانیاری و بەڵگەکانی ئەو پارێزەرە، بۆ دڵنیابونەوە لەوەی ئەم زانیاریانە ڕاستە یان نا”.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەڵێت، وەک پەرلەمانتارانی کوردستان و بەشێوازی جیاواز “بەردەوام دەبین لە چاودێری ئەم دۆسیەیە، حوکمی پێشوەخت نادەم بەڵام دەبێت ڕاستی ئەم بابەتە یەکلایی بێتەوە”.
رۆژی هەینی جواد خۆشناو، پارێزەر لەهەولێر نامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “ژمارەیەك دادوەر لە دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی هەولێر دەڵاڵیان هەیە و پارە لە خەڵك و لە پارێزەران وەردەگرن لە داگاكانی (كەتن ، بەرایی ، پێداچونەوە)”.
ئەوەشی خستوەتەڕو، “بە بەڵگە كێشەیان بۆ هەمو ئەو كەسانە دروستكردوە كە پارەیان پێنەداون، بۆیە سكاڵام تۆمار كردوە لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی هەولێر، بەڵام بەداخەوە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی هەولێر ئامادە نییە بەڵگەكانم لێ وەربگرێت، كە بریتین لە 17 شاهێد و ڤیدیۆی تایبەت بەم داوەرانە و دەڵالەكانیان كە داوای پارە دەكەن”.
پارێزەر جواد خۆشناو باسی لەوەشکردوە، دەیەوێت لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ناوی هەمو دادوەرەكان و دەڵاڵەكانیان بڵاو بکاتەوە، “هەروەها هەمو ڤیدیۆكانیش بڵاودەكەمەوە ،تا دونیا بزانێت لە هەرێمی كوردستان دادگا لە چ ئاستێکدایە” .
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









