بەهار مەحمود: تا ئێستا ئاسەوارەخراپەكانی ڕیفراندۆم نەسڕاونەتەوە

0
967

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات: ئەو ڕیفراندۆمەی كە لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆداو چوار ساڵ پێش ئێستا ئەنجامدار هیچ زەمینە سازییەكی سیاسی و ئابووری بۆ نەكرابوو، هەر ئەوەش وایكرد كە چەندین ئاسەواری خراپ بەدوای خۆیدا بهێنێت و دواتر 16ی ئۆكتۆبەر و لەدەستدانی نیوەی خاكی كوردستانی بەدواداهات.

بەهار مەحمود، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لەكاتی خۆیدا و لەدوای ئەنجامدانی ئەو ڕیفراندۆمە بە چەندین ڕێگای جیاواز و لە ڕێگەی چەندین كەناڵی ڕاگەیاندنەوە بۆچوونی خۆمانمان بەڕای گشتی ڕاگەیاند كە ئەو ڕیفراندۆمە نەدەبوو ئەنجامبدرێت چونكە زەمینە سازی سیاسی و ئابووری بۆ سازنەكرابوو بۆیە كاتی ئەنجامدانی نەبوو، بۆیە كە ئێستا ئەوە ڕوویداوە و چەند ئاسەوای خراپی بەدوای خۆیدا هێناوە دەبێت ئێستا هەوڵەكانمان بۆ ئەوەبێت ئەو هەڵانە راست بكەینەوە و ئاسەوارەخراپەكانی ڕیفراندۆم نەهێڵین كە تائێستا كاریگەرییە نەرێنییەكانی لەسەر پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا ماون.

ئاماژەی بەوەشكرد، ناتواندرێت ئاسەوارە خراپەكانی ڕیفراندۆم لەسەر كەركوك ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بسڕێتەوە چونكە ڕوودانی 16ی ئۆكتۆبەر و لەدەستدانی نیوەی خاكی كوردستان ڕووداویكی كە نابێت هیچ كات لەبیر بچێتەوە كە ئەوەش یەكێك بوو لە لێكەوتەكانی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆیە بە شێوەیكی گشتی دیاریكردنی 2017/9/25 بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی وادەیەكی هەڵەبوو نەدەبوو لەو كاتەدا ئەو كارە ئەنجام بدرێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو:  ئێستاشی لەگەڵدا حكومەتی هەرێم ئامادە نییە كە مەلەفی نەوت و داهاتەكەشی ڕادەستی بەغدا بكات و لە بەرامبەردا داوای پارە لە بەغدا دەكات، لەكاتێكدا بەغداش پێی وایە كە ڕادەستنەكردنی مەلەفی نەوت ئەوە دەگەیەنێت كە هەرێم وەك وڵاتێكی سەربەخۆ مامەڵە دەكات و هێشتا ئامادە نییە لە چوارچێوەی عێراقدا بمێنێتەوە بۆیە یەكێك لەو ڕێگایانەی دەتواندرێت ئاسەوارە خراپەكانی ڕیفراندۆم نەهێڵێت چارەسەركردنی بابەتی نەوتە لە نێوان هەرێم و بەغدا و ڕادەستكردنیەتی بە بەغدا بە گوێرەی ڕێككەوتنێك كە لەبەرژەوەندی هەردوولابێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this