ئیسرائیل: هەرکاتێک عێراق پەیوەندی پێوەکردین وەڵامی ئەرێنیمان دەبێت

SNN
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پێشوازی لە هەڵوێستی هۆزە عەرەبەکانی عێراق کرد کە لە کۆنگرەیەکدا لە هەولێر داوایانکردبوو عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە، وەزیرەکە ئەوەی بە “بۆنەیەکی ئومێدبەخش” ناوبرد.
یایر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند: “لە سەرەتای دەستبەکاربوونی ئەم کابینەیەی حکومەتی ئیسرائیل تا ئێستا، ئامانجمان ئەوەبووە پرۆژەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی فراوانتر بکەین، ئەو کۆنگرەیەی لە عێراق ئەنجامدرا ئومێدی گەڕاندەوە بۆ جێگەیەک کە پێشتر بیرمان لێنەکردبووەوە”.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل وتوویەتی: “ئیسرائیل و عێراق خاوەنی مێژوویەکی هاوبەشن و کۆمەڵگای جولەکە رەگی لە هەردوو وڵاتەکە داکوتیوە، هەرکاتێک عێراق پەیوەندی پێوەکردین، لای خۆمانەوە هەموو کارێک دەکەین سەبارەت بەو پرسە”.
بەستنی ئەو کۆنگرەیە لە هەولێر دواتر کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقیش هەڵوێستی فەرمی خۆیان نیشاندا کە پشتگیری لەو بۆچوونانە ناکەن.
لەلایەکی دیکەوە هەژماری فەرمی نەفتالی بینیت، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەزمانی عەرەبی پەیامێكی ئاراستەی كۆنگرەی دوێنێی هەولێر كرد و باس لەوە دەكات، “سەدان كەسایەتی عێراقی لەپێناو دروستكردنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل كۆبوونەتەوە”.
ناوبراوبانگەشەی ئەوە دەكات بەشدارانی كۆنگرە سەدان كەس بوون لە شیعە و سوننە و گرنگییەكەی ئەوەیە لە گەلەوە هاتوون نەك حكومەت و دانیان ناوە بەو ستەمە مێژوییەی لە جووی عێراق كراوە.
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، “لە بەرانبەردا ئیسرائیل دەستی ئاشتیتان بۆ درێژ دەكات”.
دوێنێ هەینی، 300 کەسایەتی دیاری شیعە و سونە لە کۆنگرەیەکدا لە هەولێر داوای ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئیسرائیلیان کرد و هەروەها هەڵوەشاندنەوەى بڕیاری قەدەغەکردنی پەیوەندی مەدەنی لەنێوان عێراقی و ئیسرائیلییەکان، بەڵام کۆبوونەوەکە هەرزوو کاردانەوەی بەرچاوی بەدوای خۆیدا هێنا.
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێشسێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9كاتژمێر لهمهوپێشئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









